تۆرۆنتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆرۆنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto ) شارێکی کەنەدی و پایتەختی پارێزگای ئەنتاریۆیە لە بەشی هەرە خوارەوەی کەنەدادا، نزیک بە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەپێی سەرژمێریی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢،٧٣١،٥٧١ کەسە.[1] پڕجەماوەرترین شاری کەنەدایە و چوارەمین شاری پڕجەماوەری ئەمەریکای باکوورە. تۆرۆنتۆ بەشێکی گرنگی ناوچەی ناڵی زێڕینە لە پاڵ دەریاچەی ئەنتاریۆدا (ناڵی زێرین ڕووبەرێکی شارستانییە و ٩ ملیۆن و ٢٤٥ هەزار و ٤٣٨ کەس لەسەری دەژین (سەرژمێری ٢٠١٦)) لەکاتێکدا ناوچەی تۆرۆنتۆی مەزن (GTA) ژمارەی دانیشتوانەکەی ٦,٤١٧,٥١٦ کەسە (سەرژمێری ٢٠١٦).[2] تۆرۆنتۆ مەڵبەندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی و دارایی و هونەری و ڕۆشنبیرییە و بە یەکێک لە فرەکەلتووریترین شارەکانی جیهان ناسراوە.[3][4]
تۆرنتۆ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: City of Toronto | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٧٥٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | City of Toronto |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | təˈɹɒntoʊ، tɹɒnoʊ، təˈɹɒnoʊ |
ئەرشیڤەکان لە | City of Toronto Archives |
ناونراوە لەدوای | Fort Rouillé |
دامەزرێنەر | جۆن_گرەیڤس_سیمکۆی |
دروشم | Diversity Our Strength |
کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
وڵات | کەنەدا |
پایتەختی | ئانتاریۆ |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئانتاریۆ |
ناوچەی کاتی | Eastern Time Zone، UTC−05:00 |
جێ | Greater Toronto Area |
پۆتانی شوێن | ٤٣°٤٠′١٣″N ٧٩°٢٣′١٢″W |
Coordinates of easternmost point | ٤٣°٤٧′٤١″N ٧٩°٧′٠″W |
Coordinates of northernmost point | ٤٣°٥١′٢٠″N ٧٩°١٠′١٣″W |
Coordinates of southernmost point | ٤٣°٣٤′٥٠″N ٧٩°٣٢′٣٧″W |
Coordinates of westernmost point | ٤٣°٤٤′٥٩″N ٧٩°٣٨′٢١″W |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Toronto |
سەرۆک | Olivia Chow |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Toronto City Council |
دانیشتووان | ٢٬٧٩٤٬٣٥٦ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٧٦±١ مەتر |
ڕووبەر | ٦٣٠٫٢١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | M |
وێبگە | https://www.toronto.ca/ |
وەسفی ئاڵا | flag of Toronto |
وەسفی نیشان | coat of arms of Toronto |
Depicted by | Charles Lewis Fonds |
Geography of topic | geography of Toronto |
Köppen climate classification | warm-summer humid continental climate |
ئابووری بابەت | economy of Toronto |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Toronto |
کۆدی تەلەفۆن | 416، 647، 437 |
بۆ زیاتر لە ١٠،٠٠٠ ساڵ خەڵک بە ناو ناوچەی تۆرۆنتۆدا بە ڕێبواری تێپەڕ بوون یان تێیدا نیشتەجێ بوون. ئەم شارە دەکەوێتە سەر دەشتێکی فراوان بە ڕووبار و دۆڵی قووڵەوە، ھەروەھا پارک و باخچەی شاری. کاتێک کە شانشینی بەریتانیای مەزن دەستی بەسەر میسیساگادا گرت لە ساڵی ١٧٩٣دا شارۆچکەی یۆرکیان دامەزراند و دواتر بە پایتەختی باڵای کەنەدایان دیاری کرد،[5] لە ماوەی جەنگی ساڵی ١٨١٢دا، ئەو شارە شوێنگەی شەڕی یۆرک بووە و زیانی زۆری بە سوپای ئەمەریکا گەیاندووە. لەساڵی ١٨٣٤دا ناوی ناوچەکە کراوەتە تۆرۆنتۆ و شارۆچکەی یۆرکیش کەوتە ناو سنووری کارگێرییەکەی. لەساڵی ١٨٦٧دا بەپایتەختی هەرێمی ئەنتاریۆ دیاری کرا. ڕووبەری شارەکە لەو کاتەوە دەستی بە فراوانبوون کردووە ئەمیش لە ڕێگای لکان بە شار و شارۆچکەی ترەوە و تێکەڵبوون بە ناوچەکانی دەورووبەری (٦٣٠.٢ کم٢)[6].
دانیشتوانە فرەکەلتوریەکەی تۆرۆنتۆ ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە لەکاتی ئێستا و کۆندا تاوەکو زۆرترین پەنابەر ڕووی تێبکەن. زیاتر لە سەدا پەنجای دانیشتوانەکەی سەر بە گروپێکی دیاری کراون ئەوانی تر تێکەڵەیەکی ڕەگەزیانەی چڕن کە پتر لە ٢٠٠ ڕەگەز و نەتەوەی جیاوازن[7]. بەڵام زۆرینەی دانیشتوانەکەی بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن وەک زمانێکی فەرمی، لەگەڵ ئەمەشدا پتر لە ١٦٠ زمان و شێوەزاری جیاواز بۆ ئاخاوتن بەکار دەهێنرێت کە کەمینەی دانیشتوانن، زیاتر لە ٢٠٠ بنچینەی جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان دانیشتوانیدا نوێنەرایەتی دەکرێت[8]. لە کاتێکدا زۆرینەی دانیشتوان بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن وەک زمانی سەرەتایی خۆیان هەژماری دەکەن، زیاتر لە ١٦٠ زمان لەو شارەدا بەکاردەهێنرێت[9].
تۆرۆنتۆ مەڵبەندێکی دیاری بواری موزیک و شانۆ و بەرهەمهێنانی وێنەی جوڵاو و بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆنیی و سینەماییە، هەروەها خانەخوێی سەرەکی تۆڕەکانی پەخشی نەتەوەیی کەنەدا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنە[10]. دامەزراوە ڕۆشنبیرییە جۆراوجۆرەکانی کە چەندین مۆزەخانە و گەلەری و فیستیڤاڵ و بۆنە گشتییەکان و شوێنە مێژوویە نەتەوەییەکان و چالاکییە وەرزشییەکان لەخۆ دەگرێت، ساڵانە زیاتر لە ٤٣ ملیۆن گەشتیار رادەکێشێت[11]. تۆرۆنتۆ ناسراوە بە چەندین باڵاخانەی هەوربڕ، وە بەرزترین باڵاخانەکانی کەوتونەتە ناوچەی ناوشار وەک (قوللەی سی ئێن).
ئەم شارە بارەگای سەرەکی پێنج گەورەترین بانکی کەنەدایە و بارەگای چەندین هاوبەشگای گەورەی کەنەدی و فرەڕەگەزە[12]. ئابوورییەکەی زۆر جۆراوجۆرە لەگەڵ هێزی تەکنەلۆژیا و دیزاین و خزمەتگوزارییە داراییەکان و زانستەکانی ژیان و پەروەردە و هونەر و مۆدە و کەش و هەوا و داهێنانی ژینگەیی و خزمەتگوزاری خۆراک و گەشتوگوزار[13].