توربۆپڕۆپ
From Wikipedia, the free encyclopedia
توربۆپڕۆپ (بە ئینگلیزی: Turboprop) بزوێنەرێکی تۆرباینییە کە فڕۆکەیەکی جۆری پڕۆپێلەر دەجوڵێنێ (پێی دەفڕیت).
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
لە سادەترین پارچە پێکھێنەکانی بریتییە لە بەشی وەرگرتنی سوتەمەنی و ژوری پەستان و تۆربین و نۆزڵ. ھەوا وەردەگرێت و لە ژووری پەستان دەیپەستێت بە ھۆی کۆمپرێسەرەوە، دواتر سوتەمەنی دەچێتە سەر ھەوا پەستێوراوەکە کە لە ژووری پەستاندایە و دەسوتێنرێت. گازی سوتاوە گەرمەکە بە تۆربینەکەدا بڵاو دەبێتەوە. ھەندێک لە توانای بەدەستھاتووی تۆربینەکە بەکاردەھێنرێت بۆ بەکارخستنی کۆمپرێسەر. ھێزی پاڵنان بەردەستدەبێت بەھۆی گازە سوتاوەکە، پاڵدەنێت بۆ پێشەوە بە ئاڕاستەی ڕوویەک لەبەردەم گازە بڵاوبووەکە.
پاشماوەی تری ھێزە پاڵنەرەکە دەگوازرێتەوە بۆ پڕۆپێلەرەکە بەھۆی گێڕەوە. زایاتر گازەکە بڵاو دەبێتەوە لە نۆزڵئ پڕۆپێڵ کە گازەکە دەسوتێنریت بۆ پەستانی دەوروبەر. نۆزڵی پڕۆپێل ھێزێکی پاڵنەری تاڕاددەیەک بچووک بەرھەمدەھێنێ بەھۆی توانای پاڵنانەوە کە لە تۆربۆپڕۆپەوە دروستدەبێت.
تۆربۆپڕۆپێلەر پێچەوانەی تۆربۆجێتە کە گازە سوتاوەکە وزەی تەواو بەدەستناخات بۆ دروستکردنی ھێزی پاڵنەری بەھێز، لەبەر ئەمە ھێزی بزوێنەر بەکاردەھێنرێت بۆ بەگەڕخستنی پڕۆپێلەر.