تشرینی یەکەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
تشرینی یەکەم (بە عەرەبی: تشرين الأول) ناوی سوریانیی مانگی دەھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «ئۆکتۆبەر » (October (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «ئۆکتۆبر» (Octobre) دەوترێ. oct لە زمانی لاتینی دا بە مانای «ھەشت»ە. ئۆکتۆبەر لە ڕۆژژمێری ڕۆمی دا پێش ئەوەی ئیمپراتۆرەکانی ڕۆم، ئۆگستۆس و جولیوس سیزار دوو مانگی ئۆگست و جوولای زێدە بکەن، ھەشتەمین مانگ بووە.