تریلەر (ئەلبوم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلبومی تریلەر (بە ئینگلیزی: Thriller) شەشەمین ئەلبومی ستۆدیۆیی گۆرانیبێژی ئەمریکی مایکڵ جاکسۆنە، لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ لە ڕێگەی کۆمپانیای ئێپیک ڕیکۆردزەوە بڵاوکرایەوە.[1][2] ئەم ئەلبوومە ژمارەیەکی پێوانەیی ٨ خەڵاتی گرامی بەدەستھێنا. تەنھا ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی، تریلەر بووە پڕفرۆشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقای جیھانیدا و تا ئێستاش بە جیاوازییەکی بەرفراوان (نزیکەی ١٥ ملیۆن دانە) ئەو پێگەیەی بەدەستەوەیە بە بەراورد بە دووەم ئەلبوومی پڕفرۆش. بێگوومان ھەندێک «سەرچاوە فرۆشی جیھانی» بە ٦٦ ملیۆن دانە مەزەندەی دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٨دا، تریلەر ٣٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا، بەمەش بووە پڕفرۆشترین ئەلبوومی مێژووی مۆسیقای ئەمریکا بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ. لە کۆی ٩ گۆرانی ئەم ئەلبوومە، ٤ گۆرانی لەلایەن خودی مایکل جاکسۆنەوە نووسراوە. ئەم ئەلبوومە لە مانگی نیسان تا تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٢ لە ستۆدیۆی وێستلەیک لە لۆس ئانجلەس تۆمارکراوە و بوودجەی بەرھەمھێنانی ٧٥٠ ھەزار دۆلار بووە. تریلەر ئەلبوومی بێ گۆرانییە کە زۆرترین داھاتی ھەیە لە بیلبۆرد ٢٠٠. ژیاننامەنووس، جی ڕاندی تارابۆرێلی دەڵێت:
ئەلبومی تریلەر | |
---|---|
لە لایەن مایکڵ جاکسۆن | |
بڵاوبوونەوە | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ |
تۆماربوون | ١٤ی نیسان – ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٢ |
شوێن | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ستودیۆ | وێستلەیک، لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا |
چەشن | مۆسیقای پۆپ مۆسیقای ڕۆک فەنک پۆست-دیسکۆ |
ماوە | ٤٢:١٦ |
زمان | ئینگلیزی |
بەرھەمھێنەر | کوینسی جۆنس مایکڵ جاکسۆن |
«ئەلبوومی تریلەر وەک شتێکی ئاسایی و کات بەسەربردن نییە، بەڵکو وەک شتێکی پێویستە لە ھەموو ماڵێکدا ھەبێت، ڕەنگە تریلەر زۆرترین تۆماری گوێگرتن بێت لە ھەموو کاتێکدا». ئەلبوومی تریلەر وای کرد مایکل ببێتە گرنگترین و پێشەنگترین ھونەرمەند و کات بەسەربردن لە سەدەی بیستەم. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم ئەلبوومە بەربەستەکانی ڕەگەزپەرستی شکاند و شێوازی مۆسیقای گۆڕی و متمانەی بە ھونەرمەندانی ڕەشپێست دا و بۆ ھەمیشە پێکھاتەی کلیپەکانی بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕی. ڕۆناڵد ڕێیگن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لەو کاتەدا، بانگھێشتی کۆشکی سپی کرد بۆ پێزانینی خۆی و سەرکەوتنەکەی بە «خەونی ئەمەریکی ھاتەدی» وەسف کرد. جگە لەوەش لە تریلەردا گرنگی ئەلبوومە میوزیکییەکانیش ھاتنە ئاراوە، کە تا ئەو کاتە سەرنجی زۆری پێنەدەدرا. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی ترەیلەر ئەلبوومێک بە ناوی ترەیلەر ٢٥ بڵاوکرایەوە کە ئیکان و کانیێ وێست و ویل ئای ئێم و فێرگی بەشداربوون. ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن بی سی ئەلبوومی تریلەر بە «باشترین ئەلبووم لە مێژووی مۆسیقای جیھاندا» دەزانێت. لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەلبوومی ترەیلەر لەلایەن کتێبخانەی کۆنگەرەوە لەژێر ناوی «نیشتنەوەی ھێمای کولتووری و مێژوویی» خرایە پێڕستی تۆماری نیشتمانی گەنجینەکانی ئەمریکا.