تاڵیبان
بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی سیاسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاڵیبان (بە پەشتۆ: طالبان) کە خۆیان بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستان ناو دەبەن، بزووتنەوەیەکی بنچینەگەریی ئیسلامییە کە داوای جێبەجێکردنی حووکمەکانی شەریعەتی ئیسلام دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حووکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و عەرەبستانی سعوودی وەردەگرت ماوەی حووکمەکەشی کۆتایی ھات لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لەلایەن ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکوو ٢٠٢١ شەڕی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی پێشووی ئەفغانستان بەردەوام بوو تا سەرئەنجام لە دوای ھێرشی ٢٠٢١ی تاڵیبان و ڕووخانی کابول کۆتایی ھات و ئەم بزووتنەوەیە توانی جارێکی تر میرنشینی ئیسلامی لە گشت ئەفغانستاندا دابمەزرێنێت، کە لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ھیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردە و ڕێبەری تاڵیبانە.[60][61][62]
تاڵیبان | |
---|---|
طالبان (ṭālibān) بەشدار لە
| |
ساڵانی چالاکیی |
|
ئایدۆلۆژیا | |
گرووپەکان | بە شێوەیەکی سەرەکی پەشتوونەکان;[17][18] کەمینە تاجیک و ئۆزبەکەکان[19][20] |
شوێنگەسەرەکییەکان | [[قەندەھار]] (١٩٩٤–٢٠٠١; ٢٠٢١–ئێستا) |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | ئەفغانستان |
ھاوپەیمانان | ژێر گرووپەکان
|
دوژمنان | دەوڵەتانی نەیاران |
جەنگەکان/شەڕەکان |
|