تاکن
گیانلەبەرێکی شیردەری کێوییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاکن (ناوی زانستی: Budorcas taxicolor) ھەروەھا بە گامێشی کێوی یاخود بزنی تەتاریش دەناسرێت. گیانلەبەرێکی شیردەری خێزانی گایەکانە لە ھۆزی کاپرین کە لە خۆرھەڵاتی زنجیرەچیاکانی ھیمالایادا دەژین. چوار جۆری ھەیە؛ تاکنی بۆر و تاکنی زێڕین و تاکنی تبتی و تاکنی بووتانی.[2]
زانیاریی خێرا تاکن, ڕەوشی پاراستن ...
تاکن | |
---|---|
Takin at Roger Williams Park Zoo | |
ڕەوشی پاراستن | |
Scientific classification | |
Unrecognized taxon (fix): | Budorcas |
Species: | Template:Taxonomy/BudorcasB. taxicolor |
Binomial name | |
Template:Taxonomy/BudorcasBudorcas taxicolor Hodgson, 1850 | |
Subspecies | |
B. t. bedfordi | |
بەربڵاوی تاکنەکان |
دایخە
لە ڕابردوودا تاکنەکان لەگەڵ مەسکەکان وەک یەک خێزان پۆلێن کرابوون، کە سەر بەھۆزی ئۆڤیبۆڤینی بوون. بەڵام توێژینەوەکانی ئەم دوایییەی میتۆکۆندری، پەیوەندی نزیکتری تاکنەکانی لەگەڵ ئۆڤیس (جۆرێکی مەڕ) پیشان دەدات.[3] بە ھەر جۆرێک بێت ڕەنگە پۆلێکی سەربەخۆ وەربگرن لە پۆلێنکردنی گیانلەبەرە شیردەرەکان، تاکن بە گیانلەبەری نیشتمانی دادەنرێت لە وڵاتی بووتان دا.[4]