تاودانی زەوی
پێشەکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاودانی زەوی (بە ئینگلیزی: Gravity of Earth)، ھێماکەی بریتییە لە پیتی g، بریتیە لەو تودانەی لە لایەن زەویەوە دەدرێتە ئەو تەنانەی بارستاییان ھەیە وە.[1][2] تاودانی زەوی ھێندێکی ئاڕاستەدارە و ئاڕاستەکەی بەردەوام ڕوەو چەقی زەویە. یەکەکەی لە سیستەمی نێودوڵەتی یەکە بریتیە لە ( یا ).
لە سەر ئاستی دەریا بڕی تاودانی زەوی یەکسانە بە. ئەم بڕە لەگۆڕاندایە و ھەرچەند لە ئاستی دەریا بەرز ببیتەوە ئەم بڕە کەم دەکات.[3] بەھەمان شێوە گەر گەر تەنێک بەرەو چەقی زەوی بچیت بەرەبەرە بڕی تاودانی زاوی لە سەری کەم دەکات و لە چەقی زەوی دا بڕەکە یەکسان دەبێ بە سفر.
ئەم تاودانە یەکسانە بۆ گشت تەنێک گەرچی بارستاییەکەشیان جیاواز بێت. واتا بە شێوە نمونەیی گەر دوو تەن، بە بارستایی جیاواز، لە بەرزیەک بەردرێنەوە بەیەکەوە دەکەونە سەر زەوی. ھەڵبەت ھەندێ ھۆکاری تریش پێویستە لەبەرچاو بگیرێن وەک بەرگری ھەوا کە کاریگەری دەخەنە سەر خێرایی بەر بوونەوەکە. دەشێ دوو تیوبی بەتاڵ لە ھەوا بەکار بھێنرێ بۆ تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی نمونەیی دەرچێت. پێویستە جیاوازی بکرێ لە نێوان ئەم ھێندە فیزیاییە و نەگۆڕی کێشکردن کە بە G ھێما دەکڕێ و بڕەکەی لە گشت کەوندا بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە، کە یەکسانە بە: ئەم بڕە لە لایەن ئیسحاق نیوتنەوە دۆزرایەوە و لەناو یاساکانیدا بەکارھاتۆتەوە. بۆ نمونە گەر بمانھەوێ بڕی تاودانی زەوی بدۆزینەوە، سود وەردەگرین لە یاسای ڕاکێشانی تەنەکان کە لە شێوەی خوارەوەیە:
لێرەدا:
- G نەگۆڕی کێشکردن،
- بارستایی زەوی ()[4][5]
- r یەکسانە بە نیوەتیرەی زەی (),[6][7] بارستایی ھەرتەنێکە کە لە لایەن زەویەوە تاو دەدرێت (بڕێکی گۆڕاوە).
بە دانانەوەی ھەریەک لە بڕە نگۆڕەکان لە ھاوکێشەی سەرەوە دەگەین بەم یاسایەی خوارەوە: ئەم یاسایە یەکسانە بە یاسای دووەمی نیوتن کە تێیدا ھێز یەکسانە بە بارستایی جاران تاودان.