تاناباتا
پۆلی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
تاناباتا واتە ئێوارەی ڕۆژی حەوتەم یەکێکە لە ئاهەنگەکانی باو لە ژاپۆن. ئەم ئاهەنگە بە بۆنەی کۆبوونەوەی نێوان ئەستێرەی ئۆریهیمێ و ئەستێرەی هیکوباشی بەڕێوەدەچێت . بەپێی ئەفسانەکان، ڕێڕەوی شیری ڕووبارێکە لە ئاسماندا کە ئەم دوو خۆشەویستە لە یەکتر جیادەکاتەوە، و ڕێگەیان پێدراوە ساڵانە تەنها جارێک یەکتر ببینن، واتە لە ڕۆژی حەوتەمی مانگی حەوتەمدا. ئەم ئاهەنگە شەوانە بەڕێوەدەچێت. هاوشێوەی ئەم ئاهەنگە لە چین و کۆریا و ڤێتنامیش بەڕێوەدەچێت.