تابلۆید
From Wikipedia, the free encyclopedia
تابلۆید جۆرێکە لە ڕۆژنامە کە لە هەندێ وڵاتانی وەک بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەگان نیوەی قەبارەی ڕۆژنامە پەڕەپانەکانە. ڕۆژنامەنووسی تابلۆید جۆرێکی ڕۆژنامەنووسیە کە پەیڕەوکەرانی ئەم جۆرە ڕۆژنامەنووسیە ئەو جۆرە ڕۆژنامانەن کە گرنگی ئەدەن بە هەواڵی وروژێنەر، وەک هەواڵی تاوانکاری، ئەستێرەناسی، ستوونی ووتی ووتی و ژیانی تایبەتی کەسانی بە ناوبانگ یان کەسانی وەرزشکار وە هەواڵی خواردن و خواردنەوە.
ڕۆژنامە پەڕەپانەکان ئەوانەن کە زیاتر گرنگی بە هەواڵ و شرۆڤەی جددی ئەدەن نەک وروژێنەر[1] بۆ نموونە ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانی و نیویۆرک تایمز.
بۆخۆی وشەکە هەم بۆ قەبارەی ڕۆژنامەکان بەکاردێ (کە لە بریتانیا ٤۳٠ملم بە ۲۸٠ملم) وە هەم بە مانای جۆری ڕۆژنامەکەش دێت.[2] وە هەروەها لە بنەمادا لە ووشەی tablet+oid ەوە هاتوە کە تابلێت بە مانای حەب و پاشگرەکەش ئەیکات بە ئاوەڵناو. [3]