بەڵقانکردن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڵقانکردن بریتییە لە کەرتبوونی ناوچەیەک یا دەوڵەتێکی گەورە بۆ چەند ناوچە یا دەوڵەتی بچووکتر، کە لەوانەیە لەگەڵ یەکتردا دژ یان ناھاوئاھەنگ بن. بە شێوەیەکی گشتی ھۆکارەکەی بریتییە جیاوازییەکانی ئێتنیک، کلتوور، وئاین، و ھەندێک ھۆکاری تر وەک ڕق بەھۆی ستەمی ڕابردوو. چەمکەکە بۆ ڕەخنە گرتن بەکاردێت.[1]؛ کاتێک بەڵقانکردن لەلایەن لایەنێکی سێھەمی خاوەن سەروەرییەوە پشتگیری دەکرێت یاخود ھاندەدرێت، ئەوا وەک تۆمەتێک دژی ئەو لایەنە سێھەمە بەکاردەھێنرێت. ئەم چەمکە زۆرکات لەلایەن ئەو لایانەنەوە بەکادەھێنرێت کە پشتگیری مانەوەی دۆخی ناوچەیەکی دیاریکراو وەک خۆی دەکەن بۆ ڕوبەڕوبەنەوەی مەترسییەکانی جوداخوازییەکی تووڕە یاخود لەپڕ کە کۆنترۆل نەکرێت.