بێلا تۆرن
خانمەکتەر، نمایشکار و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانابێلا ئەیڤری تۆرن (بە ئینگلیزی: Bella Thorne؛ لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧) خانمەکتەر، نمایشکاری جلوبەرگ، گۆرانیبێژ و دەرھێنەری ئەمریکییە.[1] دوای دەرکەوتن لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە زنجیرەکانی Dirty Sexy Money (٢٠٠٧–٢٠٠٨) و Little Monk (٢٠٠٩)دا، تۆرن ناوبانگی دەرکرد بۆ نواندنی ڕۆڵی سێسێ جۆنس لە زنجیرەی Shake It Upی کەناڵی دیزنیدا کە لە ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ پەخشدەکرا.[2] تۆرن دواتر لە چەندان فیلمی درێژ دەرکەوت، وەک Blended (٢٠١٤)، The DUFF (٢٠١٥)، Alvin and the Chipmunks: The Road Chip (٢٠١٥)، و Amityville: The Awakening (٢٠١٧)، پێش گەڕانەوە بۆسەر تەلەڤیزیۆن بە زنجیرەی Famous in Love (٢٠١٧–٢٠١٨). لە دوای ئەوانەشەوە لە زنجیرە فیلمی The Babysitter (٢٠١٧–٢٠٢٠) و فیلمی Infamous (٢٠٢٠)دا دەرکەوتووە.
بێلا تۆرن | |
---|---|
Bella Thorne | |
لەدایکبوون | ئانابێلا ئەیڤری تۆرن (١٩٩٧-١٠-٠٨) ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ (تەمەن ٢٦ ساڵ) پێمبرۆک پاینز، فلۆریدا، ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان | دەنگ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | bellathorneofficial |
لە دەرەوەی نواندندا، تۆرن دوو تۆماری درێژخایەن و چوار کتێبی بڵاوکردووەتەوە.