بیگ بێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیگ بن ئەو کاتژمێرەیە کە لەڕۆژی ٣١ی ئایاری ساڵی ١٨٥٩دا بۆ یەکەم جار دەستکرا بەکارپێکردنی، بەڵام لەدوای شەش ھەفتە ھاوڵاتیانی شاری لەندەن بۆ یەکەمجار گوێبیستی زەنگەکانی بوون. بیگ بن سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ١٥٠ ساڵ بەسەر کارکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا بەیەکێک لەگرنگترین شوێنەوارە گەشتیارییەکانی لەندەن دادەنرێت، بەشێوەیەک کە بووەتە سیمبولێکی ئەو شارەو لەھەموو جیھانەوە سەردانی دەکرێت. کاتژمێری بیگ بن بەشێکە لە تەلاری وێستمینستر کە بارەگای پەرلەمانی بەریتانی تێدایەو کێشی کاتژمێرەکەش نزیکەی بیست تۆن دەبێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |