بوومەلەرزەی ٢٠١٠ی ھایتی
بوومەلەرزەیەکی هایتی / From Wikipedia, the free encyclopedia
بوومەلەرزەی ھایتی بوومەلەرزەیەکی بەھێز بوو ھێزەکەی گەیشتە ٧.٠ پلە بە پێوەری ڕیشتەر، ناوەندی بوومەلەرزەکەش نزیکەی 10 میل (17 کیلۆمەتر) دوربوو لە باشووری ڕۆژئاوای پایتەختی هاییتیەوە پۆرت ئۆ پرانس. بوومەلەرزەکە لە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی دووەم ٢٠١٠ لە کاتژمێر 16:53:09 بە کاتی هاییتی (21:53:09 بە کاتی جیهانیی یەکگرتوو[1]).
بوومەلەرزەکە لە قووڵی ٦.٢ میل (١٠.٠ کیلۆمەتر) ڕووی دا. دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی(USGS) زنجیرەیەک لەرزەی تۆمار کردووە دە دانە لەوانە هێزەکەکانیان زیاتر لە 5.0 پلە بووە لەوانە دانەیەکیان 5.9 پلە و یەکێکی دیکە بە 5.5 پلە تۆمارکراوە.[2]
بوومەلەرزەکە کە زیاتر لە خولەکێکی خایاند وێرانییەکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێھێشت.