بودیزم بەپێی وڵات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایینی بودیزم ئایینی باڵادەستە لە بووتان، میانمار، کەمبۆدیا، هۆنگ کۆنگ،[1] ژاپۆن،[2] تبت، لاوس، ماکاو،[3] مەنگۆلیا، سینگاپوور، سریلانکا، تایوان، تایلەند، کالمیکا و ڤیێتنام.[4] دانیشتوانی زۆری بودایی لە کۆریای باکوور، نیپال، هیندستان و کۆریای باشوور دەژین. ژمارەی پەیڕەوانی بودیزم لە جیھاندا بە ٤٨٨ ملیۆن[5] یان ٤۹٥ ملیۆن،[6]یان ٥۳٥ ملیۆن کەس[7] مەزەندە دەکرێت، لە ساڵی ۲۰۱۰، لە نێوان ۷ تا ٨٪ی کۆی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن.
چین گەورەترین دانیشتوانی بودای لە جیھاندا ھەیە، کە نزیکەی ۲٤٤ ملیۆن یان ۱٨.۲٪ کۆی دانیشتوانەکەیە.[8]
بە پێی شیکردنەوەی دیمۆگرافی کە پیتەر ھارڤی (۲۰۱۳) بوودیەکان بەم شێوەیە دابەش کراون:[9]
- بودیزمی ڕۆژھەڵات (مەھایانا): ۳٦۰ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
- بودیزمی باشوور (تیراڤادا): ۱٥۰ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
- بودیزمی باکوور (ڤاجیرایانا): ۱٨.۲ ملیۆن ئەندامی ھەیە.
- ھەروەھا حەوت ملیۆن بوودیش لە دەرەوەی ئاسیا.