بزوێنەری چوار ھەنگاوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزوێنەری چوار ھەنگاوی بریتییە لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی (IC engine) واتا (سووتان لەناوەوەی بزوێنەرەکە ڕوودەدات) کە تێیدا پستۆن چوار ھەنگاوی جیاواز لەیەکتر تەواو دەکات لەماوەی سووڕانەوەی کڕانک شەفت. ھەنگاو (stroke) بریتییەلە زۆرترین مەودا یان دووری کە پستۆن دەتوانێت بیبڕێت لەناو سلندەر (cylinder). چوار ھەنگاوە لەیەکتر جیاوازەکە ناوەکانیان بریتین لە:
- ھاتنەژوورەوە: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە ڕاکێشان یان مژینی ھەوا. ئەم ھەنگاوە دەست پێدەکات لەو خاڵەی کە بەرزترین شوێنە کە پستۆن دەیگاتێ (top dead center) {.T.D.C} و کۆتایی دێت لەو خاڵەی کە نزمترین شوێنە (bottom dead center) {B.D.C.}کە پستۆن دەیگاتێ لەناو سلندەر. لەم ھەنگاوەدا پێویستە ڤاڵڤی (valve) ڕاکێشان کراوە بێت ئەو کاتەی کە پستۆن تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی بەیەکەوە ڕادەکێشێت بۆ ناو سلندەر بەھۆی بەرھەمھێنانی پەستانی ڕاکێشان لەناو سلندەر لەڕێگەی جووڵەی ھاتنە خوارەوەی پستۆن. ئەو کاتەی کە ھەوا ڕادەکێشرێە ناو سلندەر ئەوا پستۆن بۆ خوارەوە دەجووڵێت وەھەر لەئەنجامی ئەم ھاتنە خوارەوەیە ھەوا ڕادەکێشرێتە ناو ژووری سووتان.
- (پەستان): ئەم ھەنگاوە دەست پێدەکات لە نزمترین شوێن کە پستۆن دەیگاتێ لەناو سلندەر، یان دەست پێدەکات لە کۆتا خاڵی (ھەنگاوی ڕاکێشان) کە نزمترین شوێنە کە پستۆن دەیگاتێ,ھەروەھا کۆتایی دێت لە بەرزترین شوێن کە پستۆن دەیگاتێ. لەم ھەنگاوەدا پستۆن تێکەڵەی ھەواو بەنزین دەپەستێنێت و تێکەڵەکە ئەمادە دەکات بۆ سووتان (گڕگرتن) کەلە (ھەنگاوی توانا) ڕوودەدات واتا ھەنگاوی سێیەم کەلە خوارەوە باسی دەکەین. لەم ھەنگاوەدا دەبێت ھەردوو ڤاڵڤی ھاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە داخراو بن.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
٣. سووتان: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە (توانا). ئەم ھەنگاوە دەست پێکردنی دووەم خولی سووڕانەوەی کڕانک شەفتە لە بزوێنەری سووتانی چوار ھەنگاوی. لەم ھەنگاوەدا کڕانک شەفت یەک خولی یان یەک سووڕی تەواوی بە ٣٦٠ پلە تەواوکردووە. ئەوکاتەی کە پستۆن لەخاڵی (.T.D.C)یە واتا (کۆتایی ھەنگاوی دووەم) تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنییە پەستێوراوەکە دەسووتێنرێ یان گڕی تێبەر دەبێ بەھۆی پلاکی سووتاندن (spark plug)یان پلاکی گڕگرتن (لە بزوێنەری گازۆلین [بەنزین])یان، تێکەڵەکە دەسووتێنرێ بەھۆی ئەو گەرمییەی کە دروست بووە لەئەنجامی بەرزترین پەستان (لە بزوێنەری دیزڵ [گاز]), گەڕاندنەوەی پستۆنەکە بۆ (.B.D.C) بەھێزەوە (ئەو ھێزەی کە لەئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنییەکەدەردەچێت) لەم ھەنگاوەدا دەبێتە ھۆی بەرھەمھێنانی کارێکی میکانیکی (ھێز) لە سلندەری بزوێنەرەکەوە بۆ سووڕاندنەوەی کڕانک شەفتەکە.
٤. دەرکردن: لەھەمان کاتدا ناسراوە بە چوونە دەرەوە. لەماوەی ھەنگاوی دەرکردن (ھەنگاوی چوارەم) ,پستۆنەکە جارێکی تر لە (.B.D.C)یەوە دەگەرێتەوە بۆ (.T.D.C) لەم کاتەشدا ڤاڵڤی کردنە دەرەوی دووکەڵ کراوەیە. ئەم کردارەش تێکەڵەی ھەواو سووتەمەنی بەکارھاتوو واتا (ئەو دووکەڵەی کە دروست دەبێت لەئەنجامی سووتاندنی تێکەڵەکە و دەمێنێتەوە لەناو سلندەر) دەردەکاتە دەرەوەی مەکینەکە لەڕێگەی ڤاڵڤی دەرکردن (ڤاڵڤی دەرکردنی دووکەڵ).
دەتوانیت ئەم چوار ھەنگاوە بە بەردەوامی لەمێشکت بھێڵیتەوە واتا بە بەردەوامی لەبیرت بێت بە بەکارھێنانی ھاو واتاکانی لە زمانی باو (گشتی) کە ئەمانەن، "ڕاکێشان (مژین), گوشین، تەقینەوە، دەرکردن (فڕێدان)".