باوک
From Wikipedia, the free encyclopedia
باوک باوانی نێری مرۆڤە، زۆربەی مرۆڤەکان لە دایکێک و باوکێک لەدایک دەبن، لە ئەنجامی کرداری جووتبوونی دوو باوانەکە، واتە ھەر مرۆڤێک دایکێک و باوکێکی ھەیە. باوکان دەبنە ھۆی دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵەکانیان، گەر خانەی سپێرمەکەی ھەڵگری کرۆمۆسۆمی (X) بێت، ئەوا منداڵەکە کچە، و گەر ھەڵگری کرۆمۆسۆمی (Y) بێت، ئەوا منداڵەکە کوڕ دەبێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ھەریەکە لە باوک و منداڵ کۆمەڵێک مافیان بەسەر یەکەوە ھەیە، ئەم مافانەش لە وڵات بۆ وڵاتێکی تر جیاوازن.
بە باوکی مێرد یا ژنی کەسێک دەگوترێت خەزوور.