بازنە (ئەندازە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
بازنە شێوەیەکی سادەیە لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بریتی لە ھەموو ئەو خاڵانەی سەر ڕووتەختێک کە دوورییان لە خاڵێکی دیاریکراوەوە یەکسانە. بەو خاڵە دەوترێ ناوەند (چەق)؛ بە مەودای خاڵەکانی بازنە لە ناوەندیشەوە دەوترێ نیوەتیرە.
بازنەکان کەوانەگەلی داخراوی سادەن کە ڕووتەخت دەکەنە دوو ناوچەی ناوەوە و دەرەوە. لە کاربردی ھەرڕۆژەدا، زاراوەی "بازنە" دەکرێ بۆ ئاماژە بە ھەرکام لە سنووری شێوەکە (پێی دەوترێ چێوە یان کەمەرە) یان گشت شێوەکە بریتی لە ناوەوەشی، ببردرێتە کار. بەڵام، لە کاربردی بەرتەسکی تەکنیکیدا، "بازنە" تەنیا ئاماژە بە چێوەکە دەدا، لە حاڵێکا بە ناوەوەی بازنەکە دەوترێ پەپکە یان دیسک.