باربارا مەککلینتۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
باربارا مەککلینتۆک (بە ئینگلیزی: Barbara McClintock؛ ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٢–٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢) زانایەکی ئەمریکی و شارەزا لە زانستی بۆماوەیی خانەکان بوو.[1] ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو لە ساڵی ١٩٢٧، دکتۆری لە زانستی ڕوەکناسی لە زانکۆی کۆرنێڵ بەدەستھێنا، پێشتریش ھەر لەو زانکۆیە بڕواننامەکانی بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەست ھێنا بوو. لە زانکۆی کۆرننێڵ تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لە توێژینەوە و ھەروەھا کارکردن لەسەر گەشەکردنی بۆماوەیی خانەکانی گەنمەشامی. ئەو لە کۆتایی بیستەکانی سەددەی بیستەم لەسەر کرۆمۆسۆم دەیخوێند کە چۆن گۆڕانکارییان لەسەر دروست دەبێت لەکاتی دووبارە دروستکردنەوەی گەنمەشامی.
باربارا مەککلینتۆک | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Barbara McClintock | |
لەدایکبوون | ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٢ Hartford، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢(١٩٩٢-٠٩-٠٢) (٩٠ ساڵ ژیاوە) Huntington, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دایک | Sara Ryder McClintock |
ھاوسەر | بێ نرخ |
پیشە | cytogeneticist |
بواری کار | جێنەتیک، cytogenetics |
شوێنی کارکردن | University of Missouri، Cold Spring Harbor Laboratory، Cornell University |
پەروەردە | Cornell University، Erasmus Hall High School، Cornell University College of Agriculture and Life Sciences، University of Missouri |
Academic thesis | A Cytological and Genetical Study of Triploid Maize |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Rollins Adams Emerson |
Doctoral student | Almiro Blumenschein |
دانیشتووی | Hartford، Flatbush |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Philosophical Society، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست، ئەنجومەنی پادشایی |
باربارا مەککلینتۆک لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک خەڵات و ڕێزلێنانی پێدرا، لە سەرەکیترینیان وەرگرتی خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بوو لە ساڵی ١٩٨٣، لەپای دۆزینەوەکەی لەبارەی گواستنەوەکانی بۆماوەیی، ئەو یەکەم ژنە کە بەتەنیا و بەبێ ھاوبەشیکردن خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەربگرێت. ئەو یەکەمین ژن بووە کە مێدالیای نەتەوەیی لە زانست وەربگرێت.[2]
باربارا مەککلینتۆک لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[3] ئەو لە ژیانیدا، ھەرگیز ھاوسەرگیریی نەکرد و منداڵیشی نەبوو. لە دوای مردنی خەڵاتێکی زانستی بەناوی ئەوەوە دابەشدەکرێت.[4]