ئەڤۆکادۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڤۆکادۆ (بە ئینگلیزی: Avocado) دار و میوەیەکە کە لە ناوچەی گەرمەسێرییەکان و ئەو ناوچەیانەی کە کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستیان ھەیە، دەڕوێت و میوەیەکی گۆشتی و سەوز و بریقەدار بە ناوکێکی درشتەوەی ھەیە. زۆربوونی ئەم ڕووەکە عادەتەن لە ڕێگەی پەیوەند ئەنجام دەدرێت. پەیوەند بە مانای بڕینەوەی بەشێک لە دارێک و بەسترانەوەی ئەو بەشە بە دارێکی دیکەوەیە. لەم شێوازەدا یەک شانە لە ڕووەکە جیادەکرێتەوە و لەسەر ڕووەکێکیتر گەشە دەکات و ئەمەش کوالێتیی باشتر دەکات و بەرھەمی ئەم ڕووەکە زیاد دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧دا مەکسیک لە سەدا ٣٤ی کۆی بەرھەمی جیھانی ئەڤۆکادۆی ھەبوو. دوای مەکسیک، وڵاتانی دۆمینیکەن، ئیندۆنیزیا، کۆلۆمبیا، پێروو و ئەمەریکا گەورەترین بەرھەمھێنەری ئەڤۆکادۆن.[1][2][3]