ئەنیمەیشن ساز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنیمەیشن ساز بریتییە لە ھونەرمەندێک کە چەندین وێنە دروست دەکات، کە بە پێکھێنەرەکان (Frames) ناسراوە، و دیمەنێکی جووڵە بەخش پێک دەھێنێت کە پێی دەوترێت ئەنیمەیشن.[1] ئەنیمەیشن سازەکان دەتوانن لە چەندین بواردا کار بکەن لەوانە فیلم و تەلەڤیزیۆن و یارییە ڤیدیۆیییەکان. ئەنیمەیشن پەیوەندییەکی نزیکی بە فیلمسازییەوە ھەیە و ھاوشێوەی فیلمەکانی تر، لەڕادەبەدەر کارێکی زۆر و تێچووی زۆری دەوێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆربەی کارە بەرچاوەکان پێویستیان بە ھاوکاری چەند ئەنیمەیشنێک ھەیە. شێوازەکانی دروستکردنی وێنەی پێکھێنەر بۆ پارچە ئەنیمەیشنێک پەیوەستە بە شێوازی ھونەری ئەنیمەیشن سازەکان و بوارەکەیانەوە.[2][3][4]
پیشە | |
---|---|
جۆری پیشە | ھونەر |
بەشە چالاکەکان | فیلم، تەلەڤیزیۆن، ئینتەرنێت، میدیای بەکۆمەڵ، کایەی ڤیدیۆیی |
دەربارە | |
Competencies | وێنەکێشان، کارت، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر، مۆبایل |
شوێنی کارکردن | ئەنیمەیشن |
ئەو ھونەرمەندانەی دیکە کە بەشداری لە کارتۆنە ئەنیمەیشنەکاندا دەکەن، بەڵام ئەنیمەیشن ساز نین، بریتین لە «ھونەرمەندانی نەخشە» (کە دیزاینی باگراوند و ڕووناکی و گۆشەی کامێرا دەکەن)، ھونەرمەندەکانی «ستۆری بۆرد» (کە پانێڵی ڕووداوەکان لە سیناریۆی فیلمەکە یان زنجیرەکە دەکێشن)، و «ھونەرمەندانی باگراوند» (کە وێنەکێشی دیمەنەکانن).[5] فیلمە ئەنیمەیشنەکان ھەندێک لە دەستەی فیلمەکانیان لەگەڵ فیلمە ئاسایییە ئەکشنە ڕاستەوخۆداکاندا ھاوبەشن، وەک دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، ئەندازیاری دەنگ و مۆنتاژ، بەڵام جیاوازییەکی ڕیشەیییان ھەیە، لەوەی کە بۆ زۆربەی مێژووی ئەنیمەیشن، زۆر پێویستیان بە سەرجەم ئەوانەی سەرەوە نەبووە بۆ دروستکردنی فیلمێکی ئەنیمەیشن.
لە بەرھەمە ئەنیمەیشنییە ژاپۆنییە بەدەست کێشراوەکاندا، وەک بەرھەمەکانیی ھایاوۆ میازاکی، ئەنیمەیشن سازی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ داڕشتن و ئەنیمەیشنی کلیلدا دەکات. ھەندێک لە ئەنیمەیشن سازەکان لە ژاپۆن وەک میتسۆ ئیسۆ بەرپرسیارێتی تەواو لە دیمەنەکانیان دەگرنە ئەستۆ، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر وەک ئەنیمەیشن سازێکی سەرەکی و تاک دیمەنێک لە ئەنیمەیشنەکە دروست بکات.[6]