ئەنفلۆنزا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنفلۆنزا یان ئەنفلوەنزا(بە ئینگلیزی: Influenza)، نەخۆشییەکی گیرۆیە کە بە ھۆی ڤایرووسی ئار ئێن ئەیەوە (لە خێزانی Orthomyxoviridae) تووشی مرۆڤ دەبێ. ئەم جۆرە ڤایرووسانە لە پەلەوەران و گواندارانیشدا کاریگەرە. ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی چڵک و تەشەنای تووشی کۆئەندامی ھەناسە، کە بە سەرێشە، ئێشی ماسوولکەکان، تا،[1][2] بێ ھێزی و بێ حاڵی توندەوە دەردەکەوێت.
ئەنفلۆنزای تووش، بەتایبەت لە مناڵاندا، لەوانەیە ببێتە ھۆی نەکسۆ (ذات الریە).
سێ جۆر ڤایرووسی ئەنفلۆنزا بە ناوەکانی A B C ھەیە. لە دۆخی ئاساییدا ماوەی نەخۆشی ٣ تا ٤ ڕۆژە.