ئەنسرۆپۆسین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنسرۆپۆسین (بە ئینگلیزی: Anthropocene) بریتیە لە چاخی پێشنیارکراوی جیۆلۆجی کە دەستپێکەکەی بریتیە لە سەرەتای دەرکەوتنی کاریگەری بەرچاوی کردارەکانی مرۆڤ لەسەر جیلۆلۆجیای زەوی و سیستمە ژینگەییەکانی، لەناویاندا گۆڕانی کەشوهەوای مرۆڤکرد.
تا مانگی چواری ٢٠٢٢ هێشتا دامەزراوەی نێونەتەوەیی هەن کە دەستەواژەکەیان پەسەند نەکردوە وەک "کاتێکی جیۆلۆجۆی".
چەند ڕێکەوتی دەستپێکردنێکی جیاواز بۆ ئەنسرۆپۆسین پێشنیار کراوە، لە سەرەتای شۆڕشی کشتوکاڵی 12,000 یان 15,000 ساڵ لەمەوبەر، تا ئەم دواییانە لە ساڵانی ١٩٦٠. پرۆسەی پەسەندکردنەکە هێشتا بەردەوامە، بۆیە هێشتا ڕێکەوتی دیاریکراو ماوە، بەڵام بەرزترین ڕێژەی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی لە ساڵانی ١٩٥٠کاندا زیاتر پەسەندکراوە لە ئەوانی تر، کە لەوانەیە سەرەتای ئەنسرۆپۆسین دابنرێت بە کاتی تەقینەوەی یەکەم بۆمبی ئەتۆی لە ساڵی ١٩٤٥، یان پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی نیمچەیی لە ساڵی ١٩٦٣.[1]
لە ساڵی ٢٠٠٨، کۆمیسیۆنی ستراتێگرافیا لە کۆمەڵەی جیۆلۆجی لەندەن پێشنیارێکی بۆ کرد کە ئەنسرۆپۆسین ببێتە یەکەیەکی فەرمیی دابەشکردنی چاخە جیۆلۆجییەکان.[2][3] زۆرینەی لیژنەکە بڕیاریان دا کە پێشنیارەکە شایستەی هەیە و دەبێت زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. گرووپی کارکردنی سەربەخۆ لە زانایان لە کۆمەڵگە جیۆلۆجییە جیاوازەکان دەستیان کردووە بە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا ئەنسرۆپۆسین بە فەرمی قبوڵ دەکرێت لە پێوانەی کاتیی جیۆلۆجیدا.[4]