ئەمیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمیر نازناوێکی ڕێزلێنانە لەزمانی عەرەبیدا و بەمانای سەرکردە دێت، لەمێژووی ئیسلامدا بۆ سەرکردەی سوپا بەکارهاتووە،[1][2] پێغەمبەر محەممەد ئەو نازناوەی بۆ عەبدوڵڵا کوڕی جوبەیر بەکارهێناوە و کردووەیەتی بە سەرکردەی تیرهاوێژەکان لە جەنگی ئوحود.[3] لە ئێستادا بۆ سەرۆکی وڵاتەکانی کوێت و قەتەر ئەو نازناوە بەکاردەهێندرێت.