ئەلێکساندەری یەکەمی ڕووسیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلێکساندەری یەکەم (بە ڕووسی: Александр I Павлович، لاتینی: Aleksandr I Pavlovich؛ ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٧٧٧ – ١ی کانوونی دووەمی ١٨٢٥)[kurdish-alpha 1][2] ھەروەھا نازناوی پیرۆزەکەی پێدرا بوو. لە ساڵی ١٨٠١ەوە ئیمپراتۆری ڕووسیا بووە، یەکەم پاشای نافەرمی کۆنگرێسی پۆڵەندا بووە لە ساڵی ١٨١٥، و شازادەی فینلاند لە ساڵی ١٨٠٩ تا مردنی لە ساڵی ١٨٢٥. ھەروەھا کوڕە گەورەی پاڤڵی یەکەمی ڕووسیا بوو.
ئەلێکساندەری یەکەم Александр I | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئیمپڕاتۆری ڕووسیا | |||||
فەرمانڕەوایی | ٢٣ی ئازاری ١٨٠١ – یەکی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥ | ||||
ڕووسیا | ١٥ی ئەیلوولی ١٨٠١ | ||||
پێشوو | پاڤڵی یەکەمی ڕووسیا | ||||
جێگر | نیکۆلاسی یەکەمی ڕووسیا | ||||
ھاوسەر | ئێلیزابێت ئەلێکسێڤنا | ||||
| |||||
باوک | پاڤڵی یەکەمی ڕووسیا | ||||
دایک | ماریا فیۆدۆرۆڤنا | ||||
لەدایکبوون | (١٧٧٧-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٧ سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا | ||||
مردن | ١ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥(١٨٢٥-١٢-٠١) (٤٧ ساڵ ژیاوە)[1] تاگانرۆگ، ڕووسیا | ||||
ناشتن | ١٣ی ئازاری ١٨٢٦ کاتێدراڵی پیتەر و پاڤڵ، سانت پیتەرزبورگ | ||||
ئایین | ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی | ||||
واژوو |
باوکی ئەلێکساندەر، پاڤڵی یەکەم، دوای کوژرانی باوکی جێگەی تەختی پاشایەتی گرتەوە. لە قۆناغی پشێویی جەنگەکانی ناپلیۆندا فەرمانڕەوایەتی ڕووسیای کردووە. ئەلێکساندەر وەک شازادە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی خۆیدا زۆرجار ھەژموونێکی زانستیی لیبڕاڵی بەکاردەھێنا. لە ساڵانی یەکەمی دەسەڵاتی خۆیدا، دەستیکرد بە ھەندێک چاکسازی کۆمەڵایەتی بچووک (لە ١٨٠٣ بۆ ١٨٠٤) لە ساڵانی دواتردا چاکسازی گەورەی پەروەردەیی لیبڕاڵی ئەنجامدا، وەک دروستکردنی زانکۆی زیاتر و فراوانتر. ئەلێکساندەر، کوڕی قەشەیەکی گوندەکەی وەک یەکێک لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی دەستنیشان کرد. کۆلێژەکانی ھەڵوەشاندەوە و ئەنجومەنی دەوڵەت جێگای گرتەوە، کە بۆ باشترکردنی یاسادانان دروستکرابوون. ھەروەھا پلانی دانانی پەرلەمان و واژووکردنی دەستووریشی دانا. ھەروەھا ئەلێسکاندەر ڕکابەرایەتی لەگەڵ زلھێزەکانی ئەوروپا دەکرد. بە پێچەوانەی ئیمپڕاتۆرەکانی پێش خۆی کە ھەوڵیان دەدا ڕووسیا بە ڕۆژئاوایی بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری گەلانی ئەوروپی بکات، ئەلێکساندەڕ ناسیۆنالیست و بیرمەندێکی ڕووسی بوو کە دەیویست ڕووسیا لەسەر بنەمای کولتووری ڕووسی گەشە بکات نەوەک ئەوروپی. سیاسەتەکەی ئەلێکساندەری یەکەم تا ئەمڕۆش وەک سیاسەتی سەرەکی دەرەوەی ڕووسیا دەبینرێت.
لە سیاسەتی دەرەوەدا چوار جار لە نێوان ساڵانی ١٨٠٤ بۆ ١٨١٢ لە نێوان بێلایەنی و دژایەتی و ھاوپەیمانیدا ھەڵوێستی ڕووسیای بەرامبەر فەڕەنسا گۆڕی. لە ساڵی ١٨٠٥ پەیوەندی بە بەریتانیا کرد لە جەنگی ھاوپەیمانی سێیەم دژی ناپلیۆن، بەڵام دوای ئەوەی لە شەڕەکانی ئۆستەرلیتز و فریدلاند تووشی شکستی گەورە بوو، لایەنی گۆڕی و بە پەیمانی تیلسیت (١٨٠٧) ھاوپەیمانی لەگەڵ ناپلیۆن پێکھێنا و پەیوەندی بە گەمارۆدانی کیشوەری ناپلیۆنەوە کرد. لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ بۆ ١٨١٢ شەڕێکی دەریایی بچووکی لە دژی بەڕیتانیا ئەنجامدا، و شەڕێکی کورتی دژی سوید ڕاگەیاند (١٨٠٨-١٨٠٩) دوای ئەوەی سوید ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە سیستەمی کیشوەرییەوە بکات. لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی براوەی دژی ناپلیۆن، خاکی فینلاند و پۆڵەندای بەدەستھێنا.