ئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلێکساندەری دووەم (بە ڕووسی: Russian: Алекса́ндр II Никола́евич؛ ٢٩ی نیسانی ١٨١٨ – ١٣ی ئازاری ١٨٨١) ئیمپڕاتۆری ڕووسیا، پاشای پۆڵەندا و شازادەی فینلەندا بوو لە ٢ی ئازاری ١٨٥٥ تا تیرۆرکردنی لە ساڵی ١٨٨١. گرنگترین چاکسازی ئەلێکساندەر وەک ئیمپڕاتۆر ڕزگارکردنی کۆیلەکانی ڕووسیا بوو لە ساڵی ١٨٦١، کە بەھۆیەوە بە ئەلێکساندەری ڕزگارکەر ناسرا.
ئەلێکساندەری دووەم Александр II | |||||
---|---|---|---|---|---|
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی | |||||
فەرمانڕەوایی | ٢ی ئازاری ١٨٥٥ – ١٣ی ئازاری ١٨٨١ | ||||
ڕووسیا | ٧ی ئەیلوولی ١٨٥٦ | ||||
پێشوو | نیکۆلاسی یەکەمی ڕووسیا | ||||
جێگر | ئەلێکساندەری سێیەمی ڕووسیا | ||||
| |||||
باوک | نیکۆلاسی یەکەم | ||||
دایک | ئەلێکساندرا فیۆدۆرۆڤنا | ||||
لەدایکبوون | (١٨١٨-0٤-٢٩) ٢٩ی نیسانی ١٨١٨ کرێملین، مۆسکۆ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا | ||||
مردن | ١٣ی ئازاری ١٨٨١(١٨٨١-٠٣-١٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە) سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپڕاتۆریەتیی ڕووسیا | ||||
ئایین | ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی | ||||
واژوو |
تزاری ڕووسیا، چەندین چاکسازیی دیکەی ئەنجامدا، لەوانە ڕێکخستنەوەی سیستەمی دادوەری، دامەزراندنی دادوەرە ناوخۆییە ھەڵبژێردراوەکان، ھەڵوەشاندنەوەی سزای جەستەیی،[1] پێشخستنی خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی، سەپاندنی خزمەتگوزاری سەربازی گشتگیر، کۆتایی ھێنان بە ھەندێک لە ماف و سەرچاوەی ئاغا و دەرەبەگەکان، ھەروەھا پێشخستنی خوێندنی زانکۆکان.
ھەروەھا ئەلێکساندەر بەھۆی سیاسەتی دەرەوەی خۆیەوە، بە کەسێکی ئاشتیخواز ناسراو بوو نەیدەویست وڵاتەکەی لە جەنگدا بێت. پشتیوانی ئەمریکا و پێچەوانەی بەریتانیا بوو. ئەلێکساندەر لە کاتی شەڕی نێوخۆییی ئەمریکادا پشتگیری لە یەکێتی و یەک ڕیزیی ئەمریکییەکان کرد و کەشتی جەنگی نارد بۆ بەندەرەکانی نیویۆرک و کەنداوی سانفرانسیسکۆ بۆ ڕاگرتنی یاخیبووانی ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکا،[2] و لە ساڵی ١٨٦٧دا ئالاسکای بە ئەمریکا فرۆشت.[3]