ئەلن تیورینگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلن ماتیسۆن تورینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ماتماتیکزان، زانای کۆمپیوتەر، لۆژیکناس، کریپتانالیست، فەیلەسووف و زیندەوەرزانی تیۆری بوو.[1] تورینگ زۆر کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی زانستی تیۆری کۆمپیوتەردا، بە فەرمیکردنی چەمکەکانی لۆگاریتم و ژماردنی لەگەڵ ئامێری تورینگدا، کە دەکرێت بە مۆدێلی کۆمپیوتەرێکی مەبەستداری گشتی ھەژمار بکرێت. ئەو کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیورینگ».[2][3][4][5] تورینگ بە فراوانی بە باوکی زانستی تیۆری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد دادەنرێت.[6]
زانیاریی خێرا ئەلن تیورینگAlan Mathison Turing, لەدایکبوون ...
ئەلن تیورینگ Alan Mathison Turing | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩١٢-0٦-٢٣) ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ لەندەن، ئینگلیس |
مردن | ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤(١٩٥٤-٠٦-٠٧) (٤١ ساڵ ژیاوە) چیشایر، ئینگلتەرا |
نیشتەجێ | چیشایر، ئینگلتەرا |
نەتەوە | بریتانیایی |
بواری زانستی | بیرکاری، زانستی کۆمپیۆتێر، بیۆلۆژی |
شوێنی کار | زانکۆی کامبریج زانکۆی مەنچێستێر |
ناسراو بە ھۆی | شکاندنی کۆدەکانی ماشێنی ئێنیگماشکاندنی کۆدەکانی ماشێنی ئێنیگما |
دایخە