ئەفلاتوون
فەیلەسووفێکی یۆنانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨–٤٢٧ی پێش زایین – ٣٤٨–٣٤٧ی پێش زایین)یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئەسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. ئەفلاتوون ھاوڕێ لەگەڵ سووکرات کە مامۆستای بوو و ئەرستۆ کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیان دامەزراند. قوتابیی سوقرات بوو و بیرەکانی سوقرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی دای نا.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
زانیاریی خێرا ئەفلاتوونΠλάτωνPlato, لەدایکبوون ...
ئەفلاتوون Πλάτων Plato | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤٢٧–٤٢٨ پ. ز[1] یۆنان |
مردن | ٣٤٧–٣٤٨ پ. ز (نزیکەی ٨٠ ساڵ) یۆنان |
نەتەوە | یۆنانی |
سەردەم | فەلسەفەی کۆن |
قوتابخانە | پلاتۆنیزم |
بایەخی داوە بە | فەلسەفە، ڕەوانبێژی، ھونەر، وێژە، دادپەروەری، فەزیلەت، تیۆریی زانین، پەروەردە، خێزان، سیاسەت و سیاسەتی سەربازی |
بیرۆکە گرنگەکان | ڕیالیزمی پلاتۆنی |
کاریگەری بووە لەسەر
|
دایخە
لێھاتووییی ئەفلاتوون وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سووکراتییەکانیدا دەردەکەوێت، سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.