ئەستێرەگەڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەستێرەگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.[1] ئەم وشەیە بەتایبەتی بۆ ئەستێرەگەڕە پرۆفێشناڵەکان بەکار دێ، بەڵام بەگشتی بە کەسێ کە بە جۆرێک چووبێتە بۆشاییی ئاسمانیش دەوترێت. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەڕان لە بۆشایییان بێ، بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن. ھەندێ جار، بە پێی ھەندێ پێناسە، تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو نۆرت ئەمەریکەن ئێکس-١٥ بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن.[2]