ئەستێرە
تۆپەڵەیەکی گازییە کە ڕووناکی دەداتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەستێرە لە مانا بەربڵاوەکەیدا ھەر تەنێکی ئاسمانی دەگرێتەوە کە بە شەو لە ئاسماندا دەبینرێ، جگە لە مانگ، ھەروەھا ئەستێرە گەرۆکەکانیش دەگرێتەوە ئەو ھەسارانەی کە خۆیان تیشک دار نین، لە گەردوونناسیشدا مەبەست لە ئەستێرە: ھەر تۆپەڵەیێکی گازی ڕووناک کەرەوەیە، کە خاوەنی گەرمیێکی پلە بەرزبێت. لە مانا گەردوونییەکەشدا، بە ئەستێرە ئەوترێ ئەستێرەی چەسپاو، چونکە لە کۆندا، وا گریمانە دەکرا کە گەڕەستێرەکان چەسپاو و جێگیرن لە ئاسماندا، بە پێچەوانەی ئەستێرەی گەڕۆک. ھەروەھا خۆریش بە ئەستێرە دەژمێردرێ، چونکە ئەستێرەکان لە قەبارە و گەورەییدا جیاوازن و لە گەردوونیشدا ئەستێرەی وا ھەن کە لە خۆر بچووکترن و ھی واش ھەن کە زۆر لە خۆر گەورەترن بۆیە خۆریش ئەستێرەێکە لە نێوان بلیۆنەھا ئەستێرە لە نێو کەشکەشان و گەردوون بە گشتی.لە ئایینەئاسمانیەکان بایەخی پێدراوە. لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامئەستێرەکان وا باسکراون کە هۆکارێکن بۆ جوانکردنی ئاسمان وە ڕاونانی شەیتانو جنۆکەخراپەکان کە بیانەوێ هەواڵی ئاسمان ببەن.ئاماژەی پێکراوە لە قورئانی پیرۆز سوڕەتی الملک.