ئێما ستۆن
خانمە ئەکتەری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێما ستۆن (بە ئینگلیزی: Emma Stone؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەم ١٩٨٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کە بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانەش خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بە گرانترین خانمەئەکتەر دانرا بەوەرگرتنی ٢٦ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.[1] ھەر لەو ساڵەدا، ئێما لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لە پێرستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات.[2]
زانیاریی خێرا لەدایکبوون, نیشتەجێی ...
لەدایکبوون | ئیمێلی جان ستۆن (١٩٨٨-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ) سکۆتسدەیل، ئەریزۆنا، ئەمریکا |
---|---|
نیشتەجێی | لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا |
ناوەکانی تر | ئیمێلی ستۆن، ڕیلێی ستۆن |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤ - تاکوو ئێستا |
دایخە
ئێما بە بەشداریکردنی لە فیلمی سوپەر باد ناسرا، بەشداری لە فیلمێکی ترسێنەری کردووە بە نێوی دوورگەی زۆمبی (Zombie Land) لە ساڵی ٢٠١٠، ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە سەرسوڕھێنەرەکە (The Amazing Spiderman) بەڕۆڵی گوین، ناوبراو بەباشترین ئەکتەری کۆمێدی دانراوە لە ساڵی ٢٠١١ ئەوەش بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی کۆمێدی (Easy A).[3][4]