ئێلسالڤادۆر
وڵاتێک لە ئەمریکای ناوەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری ئێلسالڤادۆر یان ئەلسەلڤادۆر (بە ئیسپانی: República de El Salvador، بە واتای «کۆماری فریادڕەس» [re'puβlika de el salβaˈðoɾ]) بچووکترین و چڕترین وڵاتی ئەمریکای ناوەڕاستە. پایتەختی وڵاتەکە بریتییە لە سان سەلڤادۆر کە گەورەترین شاریەتی، ھەروەھا سانتا ئانا و سان میگێل ناوەندی ڕۆشنبیری و بازرگانی گرنگن لە وڵاتەکە و لە ئەمریکای ناوەڕاست. ئەلسەلڤادۆر لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ زەریای ھێمن و لە باکوورەوە گواتیمالا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھۆندووراس. ڕۆژھەڵاتترین ناوچە لە کەنارەکانی کەنداوی فۆنسیکا لە دەریای نیکاراگوا دایە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٦،٦٠٢،٣٧٠ کەسە.[7]
Republic of El Salvador República de El Salvador (ئیسپانی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: Dios, Unión, Libertad (ئیسپانی) "God, Union, Liberty" |
||||||
سروود: Himno Nacional de El Salvador (ئیسپانی) "National Anthem of El Salvador" |
||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | سان سەلڤادۆر | |||||
زمانە فەرمییەکان | ئیسپانی | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان |
|
|||||
ناوی هاووڵاتی | سەلڤادۆری | |||||
دەوڵەت | کۆماری سەرۆکایەتی یەکگرتوو | |||||
- | سەرۆک | نەیب بوکیلی | ||||
- | جێگری سەرۆک | فێلیکس ئولۆا | ||||
یاسادانەر | ئەنجومەنی یاسادانان | |||||
سەربەخۆیی | ||||||
- | لەلایەن ئیسپانیاوە ڕاگەیەندرا | ١٥ی ئەیلوولی ١٨٢١ | ||||
- | لە ئیمپراتۆریەتی مەکسیکی یەکەم | ١ی تەمموزی ١٨٢٣ | ||||
- | Declared from the Federal Republic of Central America |
١٢ی حوزەیرانی ١٨٢٤ | ||||
- | International recognition[1] | ١٨ی شووباتی ١٨٤١ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٢١،٠٤١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (148th) ٨،١٤٢ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ١.٥ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی 2023 | ٦،٦٠٢،٣٧٠ [2] (109th) | ||||
- | چڕی | 324.4 کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (26th) ٨٤٠کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی 2023 | |||||
- | سەرجەم | $74.05 بیلیۆن [3] (107th) | ||||
- | سەرانە | $11,647 [3] (114th) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی 2023 | |||||
- | سەرجەم | $33.75 بلیۆن[3] (104th) | ||||
- | سەرانە | $5,308[3] (108th) | ||||
Gini (2019) | 38.8 | |||||
HDI (2021) | 0.675 (١٢٥th) | |||||
دراو |
|
|||||
ناوچەی کاتی | CST (UTC−6) | |||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .sv | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +503[kurdish-alpha 2] | |||||
کۆلۆنی سەلڤادۆری دراوی فەرمی وڵات بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٩٢–٢٠٠١ پاشان پشتی بە دۆلاری ئەمریکی بەست. لە ساڵی ٢٠١٠، ئەلسەلڤادۆر لە ڕیزبەندی دە یەکەمی وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە ڕووی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆییەوە بوو، لە ئەمریکای ناوەڕاستیش پلەی سێیەمی بەدەستھێنا (لە دوای کۆستاریکا و پەنەما) و بەھۆی ئەمەوە وڵاتەکە لە ئێستادا بە قۆناغێکی پیشەسازیکردنی خێرا تێدەپەڕێت.
ئەلسەلڤادۆر لە سەدەی شانزەھەمدا لەلایەن ئیسپانییەکانەوە داگیرکران و تا ساڵی ١٨٢١ بە ئیسپانی مایەوە کاتێک پەیوەندی بە کۆستاریکا و گواتیمالا و ھۆندووراس و نیکاراگوا کرد لە یەکێتییەکدا بە ناوی کۆماری فیدراڵی ئەمریکای ناوەڕاست. لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئەم یەکێتییە لە ساڵی ١٨٤١، ئەلسەلڤادۆر میری تایبەتی خۆی پاراست تا لە ساڵی ١٨٩٦ لەگەڵ ھیدۆراس و نیکاراگوا یەکیانگرت و کۆماری گەورەی ئەمریکای ناوەڕاستیان پێکھێنا، کە دواتر لە ساڵی ١٨٩٨دا ھەڵوەشایەوە، ڕەگی شارستانیەتی مرۆڤایەتی لە ئەلسەلڤادۆر دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی پێپیلەکان لە کوزکاتلان کە بە واتای شوێنی ئەڵماس و خشڵی بەنرخ دێت.