ئێدمۆند موسکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێدمۆند سیکستۆس موسکی [kurdish-alpha 1] (لە دایک بووی ٢٨ی ئازاری ١٩١٤ – ٢٦ی ئازاری ١٩٩٦ کۆچی دوایی کردووە) پیاوێکی دەوڵەتمەدار و سەرکردەیەکی سیاسی ئەمریکی بووە کە لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨١ وەک ٥٨ەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک جیمی کارتەر وەزارەتەکی بەڕێوەبردووە، لە ساڵی ١٩٥٩ هەتاوەکوو ١٩٨٠ سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە ویلایەتی مەین ، لە ساڵی ١٩٥٥ تاوەکوو ١٩٨٠ ٦٤هەمین حاکمی ویلایەتی مەین بووە ١٩٥٩، و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی مەین بووە لە ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٥١، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ١٩٦٨ کاندیدێکی بەهێزی پارتی دیموکرات بوو بۆ پێگەی جێگری سەرۆک کۆمار.
ئێدمۆند موسکی | |
---|---|
موسکی لە ساڵی ١٩٧١ | |
٥٨مین وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. | |
سەرۆک کۆمار | جیمی کارتەر |
جێگر | وارن کریستوفر |
پێشینە | سایرس ڤانس |
پاشینە | ئەلێکساندەر هایگ |
United States Senator from مەین | |
پێشینە | فرێدریک پێین. |
پاشینە | جۆرج میچڵ. |
سەرۆکی لیژنەی بودجەی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
پێشینە | پێگە دامەزرا |
پاشینە | فریتز هۆلینگز |
سەرۆکی لیژنەی بانگەشەی سیناتۆری دیموکراتیک. | |
پێشینە | پێگە دامەزرا |
پاشینە | بێنت جۆنستۆن |
٦٤ حاکمی مەین. | |
پێشینە | بێرتۆن کرۆس. |
پاشینە | ڕۆبێرت هاسکێل |
ئەندامی مەین House of Representatives from the ١١٠مین district | |
پێشینە | چارڵز کامینگز |
پاشینە | ڕالف فاریس |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئێدمۆند سیکستۆس موسکی (1914-03-28) 28ی ئازاری 1914 رامفۆرد، مەین، ئەمریکی. |
مردن | ٢٦ی ئازاری ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٣-٢٦) (٨١ ساڵ ژیاوە) واشنتۆن، دی سی، ئەمریکا. |
شوێنی حەسانەوە | گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن. |
پارتی سیاسی | دیموکراسی |
ھاوسەر(ەکان) | Jane Gray (ھاوسەرگیری ١٩٤٨) |
منداڵ(ەکان) | ٥ |
پەروەردە | کۆلێژی بەیتس.
بەکالۆریۆس لە هونەر. زانکۆی کۆرنێل. بەکالۆریۆس لە یاسا. |
ئایین | ڕۆمانی کاسۆلیکی. |
واژوو | |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
خزمەت/لق | هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ساڵانی خزمەت | ١٩٤٢-١٩٤٥ |
پلە | Lieutenant |
بەش | یەدەگی دەریایی |
شەڕەکان | * جهنگی جیهانی دووهم
|
لە شاری ڕامفۆرد لە ویلایەتی مەین لە ساڵی ٢٨ی ئازاری ١٩١٤ لەدایکبووە، سەرەتا دوو ساڵ وەک پارێزەر کاری کردووە پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٢ هەتاوەکوو ١٩٤٥ لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە یەدەگی دەریایی ئەمریکادا خزمەت بکات، لەگەڵ گەڕانەوەیدا، ئێدمۆند موسکی لە ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٥١ لە ئەنجومەنی یاسادانانی ویلایەتی مەین کاری کردووە و سەرکەوتوو نەبووە خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی واتەرڤیل کاندید کردووە، ئێدمۆند موسکی لە ساڵی ١٩٥٤ لە ژێر پلاتفۆرمی چاکسازیدا لەو سەردەمە بە ٦٤هەمین حاکمی ویلایەتی مەین هەڵبژێردرا وەک یەکەم حاکمی پارتی دیموکراتەکان لە دوای ئەوەی لویس جەی بران لە ساڵی ١٩٣٧ پۆستەکەی بەجێهێشت و تەنها پێنجەم حاکمی ویلایەتی مەین لە ساڵی ١٨٥٧ەوە، ئێدمۆند موسکی فشاری خستە سەر فراوانخوازی ئابووری و بڕگەی تایبەتی بە ژینگەیی دانا، ئەم کارەی موسکی قەڵایەکی نزیکەی ١٠٠ ساڵەی کۆمارییەکانی ڕوخاند و بووە هۆی یاخیبوونی سیاسی دیموکراتەکان لە مەین.
کاری یاسادانانی ئێدمۆند موسکی لە ماوەی کارکردنی وەک سیناتۆر لەوکاتەدا هاوکات بوو لەگەڵ فراوانبوونی لیبرالیزمی مۆدێرن لە وڵاتی ئەمریکا، ئەو بزووتنەوەی ژینگەپارێزی ساڵانی شەستەکانی بەرەوپێش برد کە بووە هۆی پەسەندکردنی یاسای هەوای پاک لە ساڵی ١٩٧٠ و یاسای ئاوی پاک لە ساڵی ١٩٧٢. موسکی پشتگیری لە یاسای مافە مەدەنییەکانی ساڵی ١٩٦٤ کرد، دروستکردنی ڕۆژی مارتن لوتێر کینگ جونیۆر، و دژی " سەرۆکایەتی ئیمپراتۆری" بە پێشخستنی فیدراڵیزمی نوێ. موسکی لەگەڵ جێگری سەرۆک هیوبێرت هامفری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٦٨دا بەرامبەر نیکسۆن کاندید بوو، دەنگی جەماوەری بە ڕێژەی ٠.٧ خاڵ لەسەدا لەدەستدا- یەکێکە لە تەسکترین پەراوێزەکان لە مێژووی ئەمریکادا. دواتر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٧٢دا خۆی کاندید دەکرد، کە لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا یەک ملیۆن و ٨٤ هەزار دەنگی بەدەستهێنا و لە کۆی ١٥ ڕکابەردا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا. بڵاوبوونەوەی "نامەی کانوک" ساختە هەڵمەتەکەی لە ڕێڕەو دەرهێنا و وێنەی گشتی خۆی لەگەڵ ئەمریکییەکانی بە ڕەچەڵەک فەرەنسی-کەنەدا پیس کرد.
دوای هەڵبژاردنەکان، موسکی گەڕایەوە بۆ ئەنجومەنی پیران و لەوێ وەڵامی دۆخی یەکێتی لە ساڵی ١٩٧٦ دا. موسکی لە ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٨٠ وەک سەرۆکی یەکەمی لیژنەی بودجەی نوێی ئەنجومەنی پیران کاری کردووە، لەوێدا پرۆسەی بودجەی ئەمریکای دامەزراندووە. لەگەڵ خانەنشین بوونی لە ئەنجومەنی پیران، بووە ٥٨هەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کارتەر. ماوەی ماسکی وەک وەزیری دەرەوە یەکێک بوو لە کورتترین ماوەی مێژووی مۆدێرن. وەزارەتەکەی دانوستانی بۆ ئازادکردنی ٥٢ ئەمریکی کرد و بەمەش قەیرانی بارمتەگرتنی ئێران کۆتایی پێهات. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن کارتەرەوە مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی پێبەخشرا و لە ساڵی ١٩٨٧ەوە لە ویلایەتی مەین بە پشووی فەرمی ڕێزی لێدەگیرێت.