ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٤٠ کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی دوازدەهەم ناسراوە، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢١ی ئەیلول تا ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠ لە شاری تۆکیۆی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بەڕێوەبچێت[1][2]. بەڵام بەھۆی ھێرشی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بۆ سەر چین لە ساڵی ١٩٣٧دا گواسترایەوە بۆ شاری ھێلسنکی پایتەختی فینلاند بریاربوو لە ٢٠ی تەممووزەوە بۆ ٤ی ئابی ١٩٤٠ یارییەکانی بەڕێوەبچێت ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم ھەڵوەشێنرانەوە. بەڵام لە ساڵانی دواتر شارەکانی هێلسینکی و تۆکیۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٢ و ١٩٦٤ و ٢٠٢٠یان کرد .
زانیاریی خێرا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠, وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ ...
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | ژاپۆن |
جێ | Meiji Jingu Stadium |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٤ |
ژمارەی چاپ | 12 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠ |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1940/ |
دایخە