ئۆپنھایمەر (فیلم)
فیلمی ٢٠٢٣ی کریستوفەر نۆلان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆپنھایمەر (بە ئینگلیزی: Oppenheimer) فیلمێکی ژیاننامەییی ھەستبزوێنە کە لەلایەن کریستۆفەر نۆڵانەوە کاری نووسین و دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆ کراوە، و لە کتێبی ٢٠٠٥ی پرۆمیتۆسی ئەمریکیی کای بێرد و ماڕتن جەی. شێروینەوە وەرگیراوە. فیلمەکە دەربارەی جەی. ڕۆبێرت ئۆپنھایمەری فیزیازانی بیردۆزییە کە یارمەتیدەر بوو لە پەرەسەندنی یەکەمین چەکی ناوکی. کیلیان مێرفی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، بە کاستێکی پڕ ئەستێرە لە ڕۆڵی پاڵپشتدا، کە پێکدێت لە ئێمیلی بڵەنت، مات دەیمن، ڕۆبێرت داونی جوونیەر، فلۆرێنس پیو، جۆش ھاڕتنێت، کەیسی ئافلێک، ڕامی مالیک، و کێنێت برانا.
ئۆپنھایمەر (فیلم) | |
---|---|
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆڵان |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | کریستۆفەر نۆڵان |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ڵەدڤیگ گۆرانسۆن |
وێنەگری سینەمایی | ھۆیتە ڤان ھۆیتەما |
مۆنتاژ | جێنیفەر لەیم |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | یوونیڤێرسەڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٨١ خولەک[1] |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٠٠ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا کاتێک یوونیڤێرسەڵ پیکچەرز مافی بەرھەمھێنانی کڕییەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە کۆتاییی مانگی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لە مانگی ئایاری ھەمان ساڵ کۆتاییی ھات. سینەماتۆگرافەر ھۆیتە ڤان ھۆیتەما فیلمەکەی تۆمار کرد بە تێکەڵەیەک لە فیلمی ٦٥ میلیمەتریی ئایماکس و ٦٥ میلیمەتریی لارج فۆڕمات، لەگەڵ ھەندێک بەشی وێنەگریی ئاناڵۆگی ڕەش و سپیی ئایماکس. وەک بەرھەمەکانی پێشووی، نۆڵان بە زۆری کاریگەریی کردارەکی و بە کەمی سی جی ئایی بەکارھێنا.
وا بڕیارە لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش بکرێت، لەلایەن یوونیڤێرسەڵ پیکچەرزەوە. ئەمە یەکەم فیلمی نۆڵانە کە لەلایەن وارنەر برۆس.ەوە بڵاونەکرێتەوە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی و جیھانی لە فیلمی یادەوەرییەوە، ھەروەھا یەکەم فیلمە لە دوای فیلمی بێخەوی (٢٠٠٢)یەوە پلەی ئاڕ وەربگرێت.