ئۆسکار وایڵد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆسکار وایڵد (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٥٤-مردووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٠٠) ھونەرمەند، نووسەری شانۆنامە و چیرۆکنووسێکی ئیرلەند بوو. چەندین کورتە چیرۆکی نووسیوە، لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بوو لە توانایانی ناودار و ھەڵگری باوڕیی «ماسۆنی» یان «بیری ئازاد». ھاوکات زیندانی کراوە لەسەر ئەو مەیلە جنسییەی کە ھەیبوو بۆ نێر واتە ھاوڕەگەزخوازی. دواتر لەوڵاتەکەی خۆی دەردەکرێ و بەرەو فەڕەنسا دەچێ. ھەرلەوێ لە ژوری ھۆتێلێکی ھەرزان لە پاریس لەگەڵ ھەژاری و نەخۆشین دەژی. نەخۆشیی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بەرەو مردن دەبات. دوا وتەی ئەمەیە:
« | دەمرم بەشێوەیەک کە لەسەرو تواناکانمەوەیە | » |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ناوبراو خاوەنی شانۆنامەی «سالۆمی» یە کە بەزمانی فەڕەنسی نووسیویەتی و چەندین شانۆنامەی تر، وەک «مێردێکی نمونەیی» کە شانۆنامەیەکی کۆمێدییە و شانۆنامەی «گرنگی ڕاستگۆیی» و ھتد.
جێی ئاماژەیە ناو براو ئەو دەمەی زیندان دەکرێ لە ١٨٩٧ لە زیندانی «ڕایدن» لە وڵاتەکەی ھۆنراوە بەناوبانگەکەی دەنووسێ بەناوی «خۆێندنەوەی چیرۆک لە زیندانی ڕایدن» وە چەندین بەرھەمی ھۆنەری تر وەک «وێنەی دوریان».
ناوبراو خاوەنی گەلێ پەندو و وتەی بەنرخە کە لە ئەمڕۆدا چەشنی قانوون یا خوود ئامۆژگاری بەکار دەبریت وەک:
- «کەس ناتوانێت دوژمنانی ھەڵبژێرێت»
- «پیاو دەتوانێت لەتەک ھەموو ژنێکدا ھەڵکاو بژی گەر خۆشی نەوێن»
- «ئەو پیاوەی کە بیر لەخۆی ناکاتەوە ناتوانێت ھیچ کات بیر بکاتەوە»