ئۆدری ھەپبێرن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆدری ھەپبێرن (بە ئینگلیزی: Audrey Hepburn) (لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٩ – کۆچی دوایی: ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣)[1] ئەکتەر، مۆدیل، سەماکەر و مرۆڤدۆستی بریتانیایی و لەدایکبووی بەلجیکا بوو.
زانیاریی خێرا ئۆدری ھەپبێرن, لەدایکبوون ...
دایخە
لە ساڵەکانی ١٩٥٠دا هەپبێرن دوو پرۆگرامی بە دەنگ خوێندەوە بۆ یونیسێڤ، کە باسی چیرۆکی منداڵانی ناو جەنگیان ئەکرد.[2] لە ساڵی ١٩٨٩دا دیاری کرا وەک باڵیۆزی نیازپاکی ڕێکخراوی یونیسێف. کە پۆستەکەی پێدرا، وتبووی کەوا شانازی پێوە ئەکات بەو پۆستەوە بۆ ئەوەی بتوانێ یارمەتی بگەیەنێتە منداڵانی تر وەک کەسێک کە خۆی بە منداڵی دووچاری داگیرکاری ئەڵمانەکان بۆتەوە، وە پێی خۆشبوە کە سوپاسگوزاری ڕێکخراوەکە بێت.[3]