ئۆتیزم
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆتیزم (بە ئینگلیزی: Autism) جۆرێکە لەپەشێوی و ئاڵۆزی تێکچوونی گەشەی مێشک، ناسراوە بە دژواری کارلێککردن و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، و لەلایەن ھەڵسوکەوتی دووباریی سنووردار کراو.[1] زۆربەی کات دایک و باوک لە ماوەی یەکەم دوو یان سێ ساڵی ژیانی منداڵیان ئاگاداری نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەن. زۆرجار ئەم نیشانانە بەرەبەرە دەر دەکەون.[2] ئۆتیزم بریتییە لە: شێوان و تێکچوونی شێواز ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیی و پەیوەندیکردنی منداڵ لەگەڵ کەسانی دەوروبەر و ڕێژەی تووش بوونەکەش لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، ھەندێکێیان نیشانەکانیان لاوازە، ئەم جۆرەیان دەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ ژیان بەسەر ببەن و ھەندێکی دیکەشیان نیشانەکان یان ڕاستتر کاریگەری نەخۆشییەکە (ڕێژەکەی) زیاترە، ئەم جۆرەیان پێویستیان بە کەسانی دیکە ھەیە بۆئەوەی بتوانێت درێژە بەژیان بدات.