ئایشە دەنیز کاراجاگل
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایشە دەنیز کاراجاگل یان دێستان تەممووز (١٩٩٣–٢٩ی ئایاری ٢٠١٧) چالاکوانێکی چەپی تورک بوو کە پەیوەندی بە شۆڕشی ڕۆژاڤای کوردستانەوە کرد لە لە ساڵی ٢٠١٧دا. ئایشە پێشتر و ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کرد. ئایشە ناوبانگی لە میدیادا بەدەستخست لە دوای بەژداری کردنی لە ناڕەزایییەکانی پارکی گەزی لەگۆڕەپانی تەقسیم.[1][2] دواتر دەستگیرکرا و بڕیاری ١٠٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا. دوای ئازادکردنی بوو بە گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان لە ٢٠١٤دا دواتر لە ساڵی ٢٠١٧دا بەژداری ھەڵمەتی ئازادکردنی شاری ڕەققەی کرد. لە ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٧دا کە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی پارکی گەزی بوو ئایشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژرا و دواتر لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی کۆبانی نێژرا.[3][4]