ئاودی
دروست کردنی ئۆتۆمبێلی لاوەکی گرووپی ڤۆلکسڤاگن / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاودی (بە ئینگلیزی: Audi) (شێوازی خوێندنەوە| [ˈʔaʊ̯dɪ ʔaːˈgeː]) کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە تایبەتە بەدرووستکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری گرانبەها. هەروەها ئەو کۆمپانیایە سەر بە گرووپی فۆلکسڤاگنـە کە بە کچی ڤۆلکسڤاگن ـیش ناودەبرێت . مێژووی دامەزراندنی ئەو ئۆتۆمبێلە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٩ کە بۆ یەکەم جار ئۆگست هۆرچ ئەو بیرۆکەی دۆزیەوەو توانی یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆی لە ساڵی ١٩٠١ دا درووست بکات ، بە فەرمی لە ساڵی ١٩٠٩ دا دەستی بە کارەکانی کرد . بەڵام دوای دامەزراندن و دەست بەکار بوونی ئەو کۆمپانیایە بڕێک کێشەی ناوخۆیی کەوتە ناو و ھەر بە ناوبڕ تاوەکو ساڵی ١٩٦٩ ، لەو کاتەدا بۆ دووھەمجار دەستی بەکارەکانی کردەوە. تاوەکو سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم پێشکەوتنێکی باشی بەدەست ھێناوە و لە ڕیزی باشترین ئۆتۆمبێلەکانی جیھاندا یە.[1]
زانیاریی خێرا جۆر, بازرگانی دەکات لە ...
جۆر | کۆمپانی تایبەتی |
---|---|
بازرگانی دەکات لە | FWB: NSU |
پیشەسازی | ئۆتۆۆمیل |
بوار | درووستکرنی ئۆتۆمۆبیلی گرانبەها، پارچەکانی ئۆتۆبیل، بزوێنەر |
دامەزراوە لە | ئاڵمانیا (١٦ی تەموزی ١٩٠٩) |
دامەزرێنەر(ەکان) | ئۆگست هۆرچ |
شوێنی سەرەکی | ئینگلوستات, ئاڵمانیا |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی |
|
داھات | €35.441 میلیار |
خاوەن(ەکان) | گرووپی فۆلسڤاگن |
ماڵپەڕ | audi.com |
دایخە