ئاندرە پرەدێش
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاندرە پرادێش یەکێکە لە ویلایەتەکانی ھیندستان، دەکەوێتە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە.[1] حەوتەم گەورەترین ویلایەتی ھیندە لە ڕووی ڕووبەرەوە کە ١٦٢٬٩٧٥ کیلۆمەتر دووجایە،[2] ھەروەھا دەیەکەم پڕدانیشتوانترین ویلایەتی ھیندە، بەھەبوونی زیاتر لە ٤٩ ملیۆن سەرنشین.[3][4] زمانی تێلووگوو بە زمانی فەرمی ویلایەتەکە دادەنرێت.[5][6] ئاندرە پرادێش لە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦، بۆیەکەمینجار بەفەرمی وەک ویلایەت ناسێنرا. زیاتر لە ٩٠٪ دانیشتووانی ویلایەتەکە پەیڕەوی ئاینی ھیندووئیزم دەکەن.