ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ (بە ئۆکرانی Антонов Ан-225 Мрія ) فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئۆکرانیبوو کە بە گەورەترین فڕۆکەی بار هەڵگر دادەنرێت لە جیهاندا. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن کۆمپانیای ئانتۆنۆڤۆ لە سۆڤێتی ئۆکرانیا دیزاینکرا بە پشت بەستن بە پەرەپێدانی نەوەی پێش خۆی ئان-١٢٤. ئەم فڕۆکەیە هەرچەندە داواکاری زۆر لەسەربوو بەڵام توانرا تەنها یەک نموونەی لێ درووست بکرێت هەرچەندە دانەیەکی تریشی لێ دروستکرا بەڵام نەگەیشت بە قۆناغی کۆتایی بەرهەمهێنان. ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ دوای کارکردنی بە سەرکەوتوویی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە بواری سەربازی، خانەنشین کرا و لە گۆڕستاڕستانی فرۆکەکان ڕاگیرا، دواتر نۆژەنکرایەوە و خرایەوە سەر خزمەتگووزاری کارگۆی بازڕگانی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەلە زەبەلاحەکان لەسەر هێڵی ئاسمانی ئانتۆنۆڤۆ . ئەم فڕۆکەیە خاوەنی ٦ بزوێنر و ٣٢ تایەی نیشتنەوەیە. ئان-٢٢٥ بەهۆی گەورەیەکەیەوە چەندین تۆماری تۆمارکردوە لەسەرئاستی جیهان لەوانە؛ بە قوورسترین فڕۆکە دادەنرێت کە تا ئێستا دروست کرابێت، پانی باڵەکانی پانترین دووری هەیە، توانای هەڵگرتنی ٦٤٠ تۆنی باری هەبوو.
ئانتۆنۆڤۆ ئان ٢٢٥ | |
---|---|
لقی | airplane with 6 jet engines، land-based airlifter monoplane، double-deck aircraft |
بەکارھێنان | outsize cargo transport |
ناو بە زمانی فەرمی | Ан-225 |
ناسناو | Mriya |
ناونراوە لەدوای | خەون |
NATO reporting name | Cossack |
لەسەر بنچینەی | Antonov An-124 Ruslan |
جێگەی دەگرێتەوە | Myasishchev VM-T Atlant |
وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت |
ڕووداوە بەرچاوەکان | maiden flight، certification |
Service entry | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ |
Designed to carry | Buran-class orbiter |
دروستکەر | Antonov Serial Production Plant |
یەکەم فڕین | ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ |
Powered by | Progress D-18T |
Undercarriage | retractable tricycle gear |
Wing configuration | high wing |
پەرەپێدەر | Antonov |
شێوەساز | Viktor Tolmachyov، Petro Balabuyev |
کارپێکەر | Antonov Airlines |
وێبگە | https://www.antonov.com/history/an-225-mriya، https://www.antonov.com/en/history/an-225-mriya |
لە 24ی شوباتی 2022 لەکاتی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ،ئانتۆنۆڤۆ ئان-٢٢٥ تێکشکێنرادرا کاتێک هێزەکانی ڕووسیا بۆردوومانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆستۆمێلیان کرد.[1][2]