ئانتوان لاڤوازیێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنتون لۆرێنت دی لاڤوازیێ (بە فەڕەنسی: Antoine-Laurent de Lavoisier) ناسراو بە ئەنتۆن لاڤوازیی کەسێکی خانەدان و کیمیاگەر بوو و کەسایەتییەکی گرنگ بوو لە شوڕشی کیمیایی سەدەی ھەژدەیەم. ھەروەھا کاریگەرییەکی گەورەی ھەبووە لە مێژووی کیمیاو مێژووی زیندەوەرزانیی. لاڤوازیێ بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەدەبیاتی گشتیدا ناسراوە بە باوکی کیمیای نوێ.
ئانتوان لاڤوازیێ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٧٤٣-0٨-٢٦) ٢٦ی ئابی ١٧٤٣ |
مەرگ | ٨ی ئایاری ١٧٩٤(١٧٩٤-٠٥-٠٨) (٥٠ ساڵ ژیاوە) پاریس، فەڕانسە |
ھۆکاری مەرگ | لەسێدارەدران |
شوێنی گۆڕ | پاریس |
ناسراوە بە | دۆزینەوەی ئۆکسیژێن، دۆزینەوەی ھایدرۆجین |
واژوو | |
بەشێوەیەکی گشتیوا لەقەڵەم دەدرێ کە دەسکەوتە گەورەکەی لاڤوازیێ بە بەرفراوانی ھەڵقوڵاوە لە گوڕینی زانست لە جۆرێتییەوە بۆ چەندێتی بۆ شیکردنەوەی زانستی کیمیایی. لاڤوازیێ ناسراوترین کەسە لە دوزینەوەی ڕوڵی گرنگی ئۆکسجین لە سوتاندا. لاڤوازیێ لە ساڵی ١٧٧٨ ئۆکسجینی ناساندو ناوی لێنا. ھەروەھا لە ساڵی ١٧٨٣ ھایدروجینیشی ناساند و دژایەتی بیردۆزی فڵوجیستونیش (کە تایبەتە بە ئاگرو سوتان) ی کرد. لاڤوازیێ ڕۆڵی ھەبوو لە دروستکردنی سیستەمی مەتری دا، ھەروەھا یەکەم لیستی توخمە فراوانەکانی نووسی و یارمەتیدەری چاکسازی بوو لە کومەڵە زاراوەیەکی کیمیایی دا. ئەو پێشبینی ھەبوونی ئاوێتەی سیلیکۆنی کرد لە سالی ١٧٨٧، ھەروەھا یەکەم کەس بوو کە توخمی گوگردیسەلماند وەک توخم نەک وەک لێکدراو. لاڤوازیێ ئەوەی دۆزییەوە کە ھەرچەندە ماددە لەوانەیە شێوە و شێوازی خۆی بگوڕێ بەڵام بڕ یاخود کێشەکەی ناگورێ.[1]
لاڤوازیێ ئەندامێکی بەھێزی ئەنجومەنەکانی ئەرستوکراتی (بەگزادەیی) بووەو بەڕێوەبەری (فیرمی ژێنێرال) د واتە دەزگاری بریکاری باج بوو. فیرمی ژێنێڕال یەکێک بوو لە بەشە سەرەکییەکانی ڕژێمی پێشووی پاشایاتی فەڕەنسا کە زۆر نەخوازراو بوو بە ھۆی ئەو پارەیەی کە بۆ خۆی ھەڵی دەگرت لە خەرجی وڵات و نھێنی بڕگەی گرێبەستەکان و توندوتیژی بریکارە چەکدارەکانی. ھەموو چالاکییە سیاسی و ئابوورییەکانی لاڤوازیێ ھۆکارو یارمەتیدەر بوون کە بتوانێ خەرجی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی بکات. لەو کاتەی کە شوڕشی فەڕەنسا لە لوتکەدابوو، لاڤوازیێ سزادرا بەھۆی فێڵ کردن لە باج و فرۆشتنی توتنی خراپ یاخوود پیس (ڕێگەپێنەدراو)، ھەروەھا بەو ھۆیەشەوە لە سێدارە درا.