ئامێری کوتان یان ئامێری لێدان بەو ئامێرانە دەوترێت کە دەنگیان لە لێدان، [1]خشان و پیاکێشانی دەستی مرۆڤ لە شتێک درووست دەبێ. ئەو شتانە دەتوانن ھەرشتێک بن کە دەنگێکیان بە لێدانیان لێ دەربێ.[2] ئەو بڕوایە ھەیە کە بنەماڵەی سازە زەربییەکان کۆنترین جۆری سازەکانن کە مرۆڤ پێی زانیون و دای ھێناون.[3]