ئالیس لە بۆردەرلاند
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلیس لە بۆردەلان(بە ژاپۆنی : 今際の国のアリス ، بە ئینگلیزی Alice in Borderland ) زنجیرە درامایەکی زانستیە و تریلەری ژاپۆنییە و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەکە لەسەر بنەمای مانگای ( هارۆ ئاسۆ) دروستکراوە. زنجیرەکە لە دەرهێنانی شینسوکە ساتۆ بووە. لەم فیلمەکەدا کێنتۆ یامازاکی و تاو تسوچیا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن وەک هاوپەیمانێک کە لە تۆکیۆی جێهێڵراودا گیریان خواردووە و ناچارن لەیارییە مەترسیدارەکاندا ڕکابەری بکەن، ئەم کارە و سەختەی کە کارتەکان نوێنەرایەتی دەکەن، لە پێناو درێژکردنەوەی "ڤیزە" کە ئەگەربەسەرچوو، لە ئەنجامدا یاریزانەکە بە لەیزەرەوە تەقەیان لێدەکرێت لە ئاسمانەوە.
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە مانگی تەمموزی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا و لە مانگی ئاب تا کانوونی دووەمی ٢٠١٩ وێنەگیرا، شوێنەکانی سێتیفیلمەکە بریتی بوون لە قەزاکانی شیبویا و کۆپییەکی ستۆدیۆی شاشە سەوزی شیبویا کرۆسینگ بەکار هێنراون . کاریگەرییە بینراوەکانیبەرنامەکە بە هاوکارییەکی نێودەوڵەتی لە نێوان کۆمپانیای دیجیتاڵ فرۆنتێری ژاپۆن و تیمەکانی سەنگافورە و ئەمریکا و هیندستان بەرهەمهێنراون. نۆتەی مۆسیقاکە لەلایەن یوتاکا یامادا ئامادەکرابوو کە هاوکاری لەگەڵ ساتۆدا کردبوو.وەرزی یەکەم لە 10ی کانوونی دووەمی 2020 لە خزمەتگوزاری ستریمینگی نێتفلێکس بۆ یەکەمجار نمایشکرا و لەلایەن ڕەخنەگرانەوەپێداچوونەوەی ئەرێنی هەبوو، کە ستایشی زنجیرە ئەکشنەکان و دەرهێنان و نواندنەکانیان دەکرد. ئەدای بەهێزی وەرزی یەکەم وای کردبینەری زۆری لە وڵاتان هەبێت وە نێتفلێکس دوای دوو هەفتە لە نمایشکردنی زنجیرەکە نوێ بکاتەوە؛ وەرزی دووەم لە ٢٢ی کانوونیدووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە، لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم نوێکرایەوە.