ئازەربایجان (ھەرێم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازەربایجان بە ئازەربایجانی: آذربایجان، زمانی پاڵەوی (ئاتورپاتەکان، ئازەربازەگان، ئازەربایەگان)، بە یۆنانی: ئاتروپاتینی، لاتینی: Ατροπατήνη بە ئەرمەنی: ئاترپاتاکان، لاتینی: Ատրպատական ئاشوورییەکان (ئازوربایغان، ܐܕܘܪܒܝܓܐܢ). ناوی ھەرێمێکی جوگرافی و مێژوویییە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ئێران، کە بە «سەری ئێران» ناسراوە.[1]
ئازەربایجان
Azerbaijan | |
---|---|
آذربایجان - Cənubi Azərbaycan | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و پارێزگای ئەردەوێڵ. جوگرافیناسانی کۆن بەگشتی پارێزگای زەنگانیان لە «ھەرێمی جەبەل» داناوە یان ھەندێک جار لە سنووری «ئازەربایجان» ڕیزکراوە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٠٠٬٨٦١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨٬٩٤٣ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٨٬٤٤٥٬٢٩١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | ئازەری و کوردی کەمینە: (تاتی، تاڵشی، ئەرمەنی و ئاشووری) |
• ئایین | شیعە و سوننە کەمینە: یارسان و مەسیحی |
• نەتەوە | کورد، ئازەربایجانی، فارس، ئەرمەنییەکان، ئاشوورییەکان، تاڵشەکان و تاتەکان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
ئەم وتارە تیابووی کۆمەڵێک لە سەرچاوەیە, کەوا پەیوەندیدارەپێی یان بە بەستەرە دەرەکییەکانی ناو وتارەکە, بەڵام سەرچاوەکانی بە ناڕوونی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژێدەری کەمە بۆ دەقەکان. |
لەسەر بنەمای پەسنی مێژوونووسان و جوگرافیناسان، ئەم ھەرێمە دەکەوێتە ئەم سنوورەوە لە باکوورەوە ڕووباری ئاراس، کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، لە باشوورەوە پارێزگای کوردستان و پارێزگای زەنگان، لە ڕۆژھەڵاتەوە پارێزگای گێڵان و دەریای قەزوین، لە ڕۆژاواوە باکووری کوردستان و باشووری کوردستان. لەئێستادا سێ پارێزگا دەگرێتەوە ئەمانەن پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و پارێزگای ئەردەوێڵ. جوگرافیناسانی کۆن بەگشتی پارێزگای زەنگانیان لە «ھەرێمی جەبەل» داناوە یان ھەندێک جار لە سنووری «ئازەربایجان» ڕیزکراوە.[2]
لە ڕابردوودا «ئازەربایجان» لە باکوورەوە بە خاکی (ئاران) و باشووری ڕۆژاوا بە (ئاشوور)، لە ڕۆژاواوە بە (ئەرمینیا)، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە (موغان و گەیلان) سنوور درابوو، و پایتەختەکەی شاری «گەنزەک»(تەختی سلێمان) لە نزیک تیکاب بوو.[3][4]