ئاریکاریی کۆمەڵایەتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دێپارتمانی ئیش و کاری ئامریکا[1] لە پێناسەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دا دەڵێت:
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پیشەی کەسانێکە کە حەزیان لە یارمەتیدان، چاکسازی و باشسازی ژیانی مرۆڤەکانە. ئاریکارانی کۆمەڵایەتی یارمەتی مرۆڤەکان دەدەن تا بە باشترین شێوە لەگەڵ چواردەور و شوێنی ژینیاندا خۆیان بگونجێنن و لەگەڵ دیتراندا پێوەندی باش بگرن و کێشە تاکەکەسی و بنەماڵەییەکانیان چارەسەر بکەن.
ئاریکارانی کۆمەڵایەتی زۆرتر لەگەڵ یاریخوازانێک کار دەکەن کە لەگەڵ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان نەخۆشیەک کە ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە ڕووبەڕوون. ئەم حاڵەتە دەتوانێت ھەلومەرجی خراپی نیشتەجێیی، بێکاری، نەخۆشیەکی مەترسیدار، کەمئەندامی، یان بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر بێت.
ئاریکارانی کۆمەڵایەتی ھەروەھا یارمەتی ئەو بنەماڵانە ئەدەن کە تووشی کێشەو گرفتی ناوخۆیین وەک: توندوتیژی لەگەڵ مناڵاندا یان ھاوسەردا.[2]
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی بە کردەوەگەلێکی پێرفێشناڵ ئەوترێت کە لەسەر بنەمای زانیاری و لێھاتوویەکی تایبەت بۆ یارمەتیدان بە تاک و گرووپ و کۆمەڵ لە ناو کۆمەڵگادا دامەزراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت سەربەخۆیی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی و ھەروەھا متمانە بەخۆبوون و ڕازی بوونی تاکەکەسی و کۆمەڵگایی بەدی بھێنێت.[3][4]