ئارھوس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئارھوس یەکێکە لە دووەم گەورەترین شاری دانمارک دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کەنار دەریای یوتلاند لە دەریای کاتێگات، بە نزیکەیی ١٨٧ کلیۆمەترە، لە باکووری ڕۆژاوای کۆپنھاگن گەورەترین شارە لە یوتلاند، ڕێژەی دانیشتووانی ٢٨٠٬٥٣٤ دانیشتووی ھەیە (لە ٢٠٢٠) کە پلەی دووەم گەورەترین شار دەھێنێ لە دانمارک.
ئارھوس مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٨ەم، و لەنێوان کۆنترین شارەکانی دانمارکە، شارەکە بەھۆی بازرگانییەوە ناسراوە و گەشەی کردووە، یەکەم کڵێسا لە ساڵی ٩٠٠ بنیاد نراوە لە سەردەمی ڤایکینگەکان، دواتر لە سەدەکانی ناوین زیاتر گەشەی کردووە و ڕێژەی دانیشتووانی جێگیر بووە دواتر لە دەیەی ١٦٠٠ بووەتە قوربانی دەستی چەندین جەنگ و ڕووبەرووی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە وەک بڵاوبونەوەی نەخۆشی، بەھۆی کارەساتەکانەوە زیان بە باروودۆخی شارەکە گەیشتووە، دواتر لە دەیەی ١٧٠٠ دووبارە شارەکە دەست بە گەشەکردن دەکاتەوە و دەست بە شۆڕشی پیشەسازی دەکات بەشێوەیەک لە سەدەی ١٩ەم بووە شوێنێکی کاریگەر بۆ بازرگانی،
لە ١٩٢٨ یەکەم زانکۆ لە یوتلاند دامەزرا، ئارھوس ئەمرۆ بە ناوەندێکی بازرگانی، خزمەتگوزاری، پیشەسازی، گەشتیاری گرنگ دادەنرێ لە یوتلاند، دانمارک