ئارام خاچەتووریان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئارام خاچەتووریان (بە ڕووسی: Ара́м Ильи́ч Хачатуря́н، بە ئەرمەنی: Արամ Խաչատրյան) (٦ی حوزەیرانی ١٩٠٣ - ١ ی ئایاری ١٩٧٨) ئاوازدانەرێکی ئەرمەنی سۆڤێتی بوو. ھاوشانی "سێرجی پڕۆکۆفیڤ" و "دیمیتری شۆستاکۆڤیچ" ھەندێک جار ناو دەبرێت بە یەکێک لە سێ "زلھێز" ـەکەی مۆزیکی سۆڤێت. خاچەتووریان بە یەکێک لە گەورە مۆزیسیانەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. لەزۆرینەی کارەکانیدا کاریگەر بووە بە مۆسیقای کلاسیکی ئەوروپی و مۆسیقای فۆڵکی ئەرمەنی.
لە تیفلیس لە خێزانێکی ئەرمەنیی لەدایکبووە و پاشان کۆچی کردووە بەرەو مۆسکۆ لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا. پاشان دەرچووە لە کۆنسێرڤاتۆری مۆسکۆ لە ١٩٣٤دا. کارە بەناوبانگەکانی بریتیین لە ئەداجیۆی سپارتاکۆس و فیرجیا کە سەر بە مۆزیکی بالێتی "سپارتاکۆس"، ھەروەھا سابرێ دانس و ئەداجیۆ کە لە بالێتی گایانەدان دوو کاری تری بەناوبانگی ئەون و لە فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەکارھاتوون.